گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵمەتێك هەیە بۆ دۆزینەوەی

ئوتومبیلێكی پۆلیس لە كەركوك دزرا

2021.01.23 - 17:55
App store icon Play store icon Play store icon
ئوتومبیلێكی پۆلیس لە كەركوك دزرا

ناس كورد_

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەشاری كەركوك رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئوتومبیلێكی پۆلیس لەیەكێك لە كارمەندان دزراوە، بەدوای ئەوەشدا پۆلیسی شارەكە هەڵمەتێكی فراوانی دەستپێكردووە بۆ دۆزینەوەی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەكە ئەوەی بە "ناس" ی  راگەیاند (23 كانونی دووەم 2021)، "ئوتومبیلەكە لەبەردەم ماڵی یەكێك لە كارمەندانی پۆلیس دزراوە لە گەڕەكەی "النداء" ی باشوری پارێزگاكە و تابلۆی حكومیی لەسەرە".

 

ئەوەشی وت "ئوتومبیلەكە لەجۆری پیكابی متسیوبیتشییە و لەئەستۆی ئەفسەرێكدایە بەپلەی رائد لە پۆلیسی كەركوك، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە دزراوە، ئەمەش ئەفسەرەكەی ناچاركردووە هەواڵ بداتە لایەنە پەیوەندیدارەكان تا هەڵمەتێك بكەن بۆ دۆزینەوەی".

 

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند، ئێستا فەرماندەی پۆلیسی كەركوك، چەندین خاڵێكی پشكنینی داناوە لە زۆربەی گەڕەكەكانی كەركوك بۆ گەڕان بەدوای ئوتومبیلەكە و دەستگیركردنی تاوانبارەكان".