ناس کورد-
ئەنفلۆنزا پەتایەکى وەرزییە و ساڵانە ژمارەیەکى زۆر کەس لە جیهاندا توشی دەبن، بەڵام زستانی ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانى پێشووتر ئەو پەتایە لە جیهاندا زۆر بە دەگمەن دەرکەوت یاخود دەتوانین بڵێین پەتاکە ونبووە، زانایانیش هۆکارەکەى ئاشکرا دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میخائیل لیبیدیف، زاناى ڕوسى تایبەت لە بوارى ڤایرۆسەکان و پەتاکان دەڵێت، هۆکارى ونبوونى پەتاى ئەنفلۆنزا بۆ ئەو ڕێوشوێنانە دەگەڕێتەوە کە گیراونەتە بەر دژى پەتاى کۆرۆنا، لەکاتێکدا ئەو پەتایە ساڵانە لە وەرزى زستاندا دەردەکەوێت.
باسى لەوەشکردووە، ئەمساڵ جیهان چەندین ڕێوشوێنى بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا گرتەبەر وەک بەستى دەمامک، دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى، کەمکردنەوەى یەکتربینین، شوشتى بەردەوامى دەستەکان و سەرجەم ڕێوشوێنەکانى تر، بەهۆى ئەوانەشەوە بارودۆخى ئەنفلۆنزا لە جیهاندا زۆر باش بوو ئەم زستانە ئەوەش نەک تەنها لە ڕوسیا بەڵکو لە تەواوى ئەوروپاشدا.
لیبیدیف ڕونیشیکردووەتەوە، دەسەڵاتدارانى تەندروستیش ژمارەیەکى زۆر ڤاکسینى دژە ئەنفلۆنزایان دابەش کرد ئەم زستانە و لە ڕوسیا 60% بۆ 70%ى هاووڵاتیان وەریانگرت، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنى ئەوەى ڤاکسینى ئەنفلۆنزا لە کۆرۆنا ناتپارێزێت هەروەها بۆ 6 مانگە و ساڵى داهاتوو هەمان ڤاکسین سودى نامێنێت "ئەوەش بەهۆى گۆڕانى بەردەوامى ڤایرۆسى ئەنفلۆنزا".