گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’منداڵەکانم لەوێ دەخوێنن’’

کاوە محەمەد لەسەر داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە ئەمریکا ڕوونکردنەوە دەدات

2021.01.23 - 15:56
App store icon Play store icon Play store icon
کاوە محەمەد لەسەر داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە ئەمریکا ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

کاوە محەمەد ڕایگەیاند، داواى مافى پەنابەرێتى لەهیچ وڵاتێک نەکردووە بەڵام هاوسەر و منداڵەکانی بۆ خوێندن لە ئەمریکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، وێنەیەکی کاوە محەمەد، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان لە بەغدا و ئەندامى هاوپەیمانى هیوا لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانی لە میدیاکانی عێراق بڵاوکرایەوە و باس لەوەکرا کە ناوبراو لە ئەمریکا داوای مافی پەنابەرێتی کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

کاوە محەمەد لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "ناس کورد" (23ى کانونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند، "نە خۆم  نە هاوسەرەکەم و مناڵەکانم داواى مافى پەنابەرێتیمان لە کەنەدا و ئەمەریکا نەکردووە و نە خۆشم هەڵگری ئیقامە و ڕەگەزنامەى ئەو وڵاتانەشم هەیە".

 

وتیشى، "هاوسەر و مناڵەکانم بۆ خوێندن لە ئەمەریکان و بە پاسپۆرتى ئاسایى خۆیان چوون و داواى مافى پەنابەرێتیشیان لەهیچ وڵاتێک نەکردووە".



لەبارەى ئەو وێنە خێزانییەی کە بڵاوکراوەتەوە، کاوە محەمەد وتى، "ئەو وێنەیەى گوایە ئەمەریکایە ڕاست نییە، بەڵکو ئەوە سلێمانیە و هیچ کاتێک نەچوومەتە ئەمەریکا و نەشمبینیووە".

 

کاوە محمەد ئەوەشى ڕوونکردەوە، بڵاوکردنەوەى ئەو وێنانە مەبەستى دەسەڵاتە بۆ لەکەدارکردنى کەسایەتى من و ناشیرینکردنى، ئەوەش بۆ تۆڵەکردنەوە لەوەى کە چووەتە ناو هاوپەیمانى هیواوە و ناڕازییە لە دەسەڵاتدارانى هەرێم."