گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ئەمریکا بەشداری لە توندکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز دەکات

2021.01.23 - 15:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا بەشداری لە توندکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز دەکات

ناس کورد-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، بە ئامانجی پتەوترکردنی ناوچەی سەوز لە بەغدا بڕی 20 ملیۆن دۆلاریان تەرخانکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (23ی کانونی دووەمی 2020) ڕایگەیاندووە، 20 ملیۆن دۆلاری بۆ پاڵپشتیکردن لە ھەوڵەکانی حکومەتی عێراق بە ئامانجی پتەوترکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز تەرخانکردووە و ئەم پاڵپشتییەش بە ئامانجی دانانی ژمارەیەک دەروازەی نوێیە بۆ چوونە ناو ناوچەی سەوز".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

جۆن تایکرت، گەورە بەرپرسی کاروباری بەرگریی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راپۆرتێکی وردی لەبارەی چۆنیەتی پتەوترکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا پێشکەش بە لیوا روکن حامد مەھدی زوھێری، فەرماندەی ھێزەکانی پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز کردووە.

 

ناوچەی سەوز لە بەغدا زۆربەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی تێدایە بەتایبەتی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، ناو بە ناو ڕوبەڕووی ھێرشی موشەکی دەبێتەوە.

 

ئەو هەنگاوە دوای ئەوە دێت لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا شەوانە و بە بەردەوامی هێرشی موشەکی دەکرێتە سەر ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا.