گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق پلانی ئەمنی خۆی بۆ ’’ڕاوەدوونانی تیرۆریستان’’ ئاشکراکرد

2021.01.23 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ناوخۆی عێراق پلانی ئەمنی خۆی بۆ ’’ڕاوەدوونانی تیرۆریستان’’ ئاشکراکرد

ناس كورد-

دوای ئەو گۆڕانکارییانەی کە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای دوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی شاری بەغدا لە ژمارەیەک پۆستی باڵای ئەمنییدا ئەنجامیدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق پلانی ئەمنی خۆی تایبەت بە "ڕاوەدوونانی تیرۆریستان" ئاشکراکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "ئەنجامدانی ئەو گۆڕانکارییانە، ڕەنگدانەوەی ھەوڵەکانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لە دوو رۆژی رابردوودا لە بەغدای پایتەخت ڕوویدابوو".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

خالید مەحنا وتیشی، "لە چوارچێوەی پلانەکەدا، گرنگی زیاتر بە لایەنی ھەواڵگریی دەدرێت لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستاندا، ئەویش بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی".

 

زیاتر بخوێنەوە: ڕاپۆرتێكی لەندەنی: تەقینەوەكەی بەغدا دەرفەتی دایە كازمی بۆ لێدانی نزیكەكانی ئێران

 

ئاشکراشیکرد، مستەفا کازمی رایگەیاندووە پاڵپشتی زیاتر بۆ ھێزەکانی ھەواڵگریی دابین دەکات چونکە لە ماوەکانی ڕابردوودا دەیان ھەوڵی تیرۆریستییان پوچەڵکردووەتەوە و ژمارەیەک شانەی تیرۆریستیشیان ھەڵوەشاندووەتەوە.

 

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاشیگەیاند، "ھیوادارین لە ماوەیەکی کەمدا، ھێزە ئەمنییەکان، پلانداڕێژەرانی ھەردوو تەقینەوە خۆکوژییەی ئەم دواییەی شاری بەغدای پایتەخت دەستگیر بکەن".

 

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە ناوەڕاستی بەغدا روویاندا و لە ئاکامدا 32 کەس کوژران و 100 کەسی دیکەیش برینداربوون، ھەر دوای تەقینەوەکان کازمی بڕیاری گۆڕانکاریی گەورەی لە دامەزراوە ئەمنییەکان دەرکردووە.

 

کازمی بڕیاردا بە لەکارلابردنی بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری فەریق روکن، عامر سەدام لە پۆستەکەی و راسپاردنی فەریق ئەحمەد ئەبو رەغیف بە بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری.

 

هەروەها بڕیاریداوە بە لەکالابردنی بەڕێوبەری گشتیی هەواڵگریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆ (شانەی هەڵوکان)، عەبدولکەریم عەبد فازڵ و راسپاردنی جێگری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی، حەمید شەتری بە ئەرکی فەرماندەیی شانەی هەڵۆکان و بەستنەوەی بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان.

 

هاوکات فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، فەریق قەیس محەمەداوی لە پۆستەی لابراوە و گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی بەرگریی و لیوا روکن، ئەحمەد سەلیم بۆ ئەو پۆستە راسپێردراوە. کازمی بڕیاریشدا بە لەکارلابردنی فەرماندەی پۆلیسی فیدڕالی فەریق روکن، جەعفەر بەتات لە پۆستەکەی و راسپاردنی فەریق روکن رائید شاکر جەودەت بە ئەرکی فەرماندەی پۆلیسی فیدڕالی و هەروەها لەکارلادانی بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگریی و ئاسایش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لیوا باسم مەجید لە پۆستەکەی.