گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى بزانە

ڕۆژنامەیەکی کوەیتی: سەدان چەکدار لە سوریاوە گوازراونەتەوە بۆ ئێران

2021.01.23 - 13:49
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەیەکی کوەیتی: سەدان چەکدار لە سوریاوە گوازراونەتەوە بۆ ئێران

ناس کورد-
ماڵپەڕی قەبەسی کوەیتی دەڵێت، سەدان چەکداری "لیوای فاتمیون" لە سوریا توشی پەتای کۆرۆنا بوون و زۆربەیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئێران بۆ چارەسەرکردنیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "القبس" کوەیتی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە ناوخۆی ئێران کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (23ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاندووە، سەدان چەکداری "لیوای فاتمیون" لە سوریا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و پەتاکە لەناو کەمپە سەربازییەکانیاندا بڵاوبووەتەوە، زۆربەیان لە خاکی سوریادا گواستراونەوە بۆ ئێران.

 

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، دوای مردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیوای فاتمیون لە سوریا، فەرماندەی لیواکە داوای گواستنەوەی ئەو کەسانەی کردووە بۆ نەخۆشخانەکانی ئێران و چارەسەرکردنیان.

 

بەپێی ڕۆژنامەکە، سەرچاوەکانیش لە ئێرانەوە زانیارییەکانیان پشتڕاستکردووەتەوە کە "نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن"ی مەشهەد دەیان لەو حاڵەتە هەستیارانەی تێدایە و ئاماژە بەوەشکراوە کە چەندین بەشی نەخۆشخانەکە چۆڵ کراون و تەرخانکراون بۆ ئەندامانی سوپاکە کە لە سوریا توشی کۆرونا بوون.

 

سەرچاوەکە سەبارەت بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتاکە وتویەتی، "هەندێک لەوانە بە گواستنەوەی پەتاکە تۆمەتبارکراوان بۆ سەربازگەکانی سوپاکە لە سوریا تاوەکو دواتر لە سوریاوە پەتاکە بگوازنەوە بۆ ئێران". 

 

باس لەوەشکراوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی هەزار و 800 بۆ دوو هەزار و 200 ئەندامی "لیوای فاتمیون" و سوپای پاسداران لە سوریاوە گواستراونە بۆ ئێران.