گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانی؟

زانیاری لەسەر ئەو شاندەی هەرێم کە سبەینێ دەچێتە بەغدا

2021.01.23 - 11:54
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەسەر ئەو شاندەی هەرێم کە سبەینێ دەچێتە بەغدا

ناس کورد-

نوێنەری حکومەتى هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، سبەینێ شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاواتی شێخ جەناب سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاندەکە هیچ کام لە سەرۆکى حکومەتی هەرێم یاخود جێگرەکەی سەرۆکایەتی ناکات، فارس عیسا لە لێدوانێکیی تایبەتدا بۆ "ناس کورد" (23ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "سبەینێ شاندەکە بە سەرۆکایەتی ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم دەگاتە بەغدا و هەر ئەو ڕۆژە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان تاوتوێی پشک و موچەی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021دا دەکەن."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لەبارەى چوونی شاندی سیاسیی هەرێم بۆ بەغدا، فارس عیسا ڕایگەیاند کە تائێستا هیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە نەگەیشتووەتە ئەوان.

 

هاوکات ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (23ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "لیژنەکەمان لەگەڵ شاندی حکومەتی ھەرێم گفتوگۆ دەکەن بۆ دیاریکردنی پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتیی 2021 بۆئەوەى ھەردوولا لەوبارەوە لەسەر ڕەشنووسێکی ھاوبەش ڕێکبکەون".

 

ڕاشیگەیاند، ڕەشنووشی ئێستای پڕۆژەیاسای بودجەی گۆڕانکاری زۆری تیایدا دەکرێت، چونکە لەبارەی دابەشکردنی خەرجی پارێزگاکانی عێراق ناکۆکی زۆر ھەیە و "ھیچ یەکسانی و دادپەروەریی لە دابەشکردنی خەرجیی پارێزگاکانی عێراق ڕەچاونەکراوە کە ئەوەیش وا دەكات رێژەی ھەژاری لە ژمارەیەک لە پارێزگاکاندا بەرزببێتەوە".

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ئاشکراى دەکات، گفتوگۆى لیژنەکان لەسەر بودجە لەتەواوبووندایە و  لە کۆتایى ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتاى هەفتەى داهاتوو دەخرێتە دەنگدانەوە.  

  

جەمال کۆچەر، ئەندامی کوردی لیژنەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (23ى کانونى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، لیژنەى دارایى لە گفتوگۆکانى لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامە  و بەرەو کۆتایى دەڕوات، پێدەچێت لەکۆتایى ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بخرێتە دەنگدانەوە.  

  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

  

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، گەورەترین کێشەى بودجەکە پشکى هەرێمە و لەگەڵ گەیشتنى شاندى هەرێمدا بۆ بەغدا ئەوەش یەکلایى دەکرێتەوە، بۆ ئەوەى بگەنە ڕێکەوتنێکى نیمچە کۆتایى لەسەرى.  

  

کۆچەر دەشڵێت، لیژنەکەیان میواندارێتى چەند شاندێکیان لە پیشەسازکاران و ئابووریناسان کردووە و هەروەها ڕۆژى یەکشەممەش میواندارى لە پارێزگارى پارێزگاکان دەکات بۆ تاوتوێکردنى بودجەى گەشەپێدانى هەرێم و پارێزگاکان و گوێیان لێ دەگیردرێت."  

  

کۆچەر ئەوەشى درکاندووە کە لیژنەکەیان کاری لەسەر چەند گۆڕانکاریەک کردووە لەوانە بودجەى کتوپڕ لە 500 ملیار دینارەوە کراوەتە 150 ملیار دینار و هەروەها بڕگەیەکیان لەبارەى لێبڕین لە موچەى فەرمانبەرانەوە زیاد کردووە و بژاردەى  باجدانی داهاتیش بە زۆرینەى دەنگ بە پشتبەستن بەیاساى ژمارە 113 پەسەند کراوە.  

  

ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى باسى لەوەش کردووە، بەپێى بژاردەى حکومەت لێبڕین بڕى چوار تریلیۆن دینار بۆ حکومەت دەستەبەر دەکات و هەروەها بژاردەى باجیش دوو تریلیۆن و 600 ملیۆن دینارى بۆ دەستەبەر دەکات.  

  

لەکۆتایى وتەکانیدا کۆچەر ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە کە لیژنەکەیان نرخى بەرمیلێک نەوتى لە 42 دۆلارەوە کردووە 45 دۆلار و بەوەش پێنج تریلیۆن دینار لە کورتهێنان بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە، بەڵام تەنها شتێک کە لەبودجەکەدا بە جێگیرى ماوەتەوە نرخى دۆلارە بەرامبەر بەدینار.