گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڕەشەی هەڵدانەوەی نهێنیەكانی ئاشتی هەورامی دەكات

هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی داوایەك لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دەكات

2019.05.25 - 22:06
App store icon Play store icon Play store icon
هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی داوایەك لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دەكات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- چراخان ڕەفیق خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی كاندید گروپ داوا لە بەرپرسانی پارتی دەكات ئاشتی هەورامی لە دەسەڵات دروبخەنەوە و تۆمەتی "دزی و گەندەڵی دەخاتە پاڵ". . چراخان ڕەفیق هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان، لە پەیامێدا كە ئاڕاستەی مەسعود بارزانی كردووە تێیدا چەندین تۆمەت دەداتە پاڵ ئاشتی هەورامی و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات "بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیەكانی وەزیری سامانە سروشتیەكان"ەوەهەڕەشەی كوشتنی لەسەرە. . دەڵێت:"دەمەوێت بێ دوودڵی پشتڕاستی بكەمەوە لە ڕێگای وەزیری سامانە سروشتیەكان و باندەكەیەوە بە سەدان ملیار دۆلار بەتاڵان براوە و براوەتە دەرەوەی وڵات". . چراخان ڕەفیق لەو بڕوایەدایە هەموو دەزگا حكومیەكان كەوتوونەتە ژێر دەستی "مافیا"كان و ئەوە ئاشكرا دەكات لەژێر ناوی ئەودا ملیۆنەها دۆلار بەهەدەر براوە و روونیدەكاتەوە"لەو كاتەی من بەیارییەكەی دانا غاز و تێكەڵكردنی ئاو لەگەڵ نەوتی هاوڵاتیانم زانی تۆمەتباریان كردم و مەلەفی ساختەیان بۆ دروستكردم". . سەرۆكی كاندید گروپ هەڕەشەی هەڵدانەوەی نهێنیەكانی ئاشتی هەورامی و بەوتەی ئەو "باندە مافیاكەی"ی دەكات ئەوەشی وتووە: "ئاشتی هەورامی و باندەكەی واپێدەچێت بڕیاریان دابێت بەردەوامبن لە زوڵم و زۆرداریەكانیان، بۆیە پێشوەختە پێویستە پێشیان لێ بگیرێت و دەستی ڕەش و چەپەڵیان لە كایەكانی حوكمڕانی دوور بخرێتەوە". .