گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بانکى ڕافیدەین بۆ فەرمانبەران: دەتوانن تا 100 ملیۆن دینار قەرز بکەن

2021.01.23 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
بانکى ڕافیدەین بۆ فەرمانبەران: دەتوانن تا 100 ملیۆن دینار قەرز بکەن

ناس کورد-

بانکى ڕافیدەینى عێراق بەرزترین ڕێژەى پێدانى قەرزى یەکەى نیشتەجێبوونى کردە 100 ملیۆن دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپیەکى دەستى "ناس کورد" کەوتووە، نوسینگەى ڕاگەیاندنى بانکى ڕافیدەینى عێراق (23ى کانونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، یەکێک لە مەرجەکانى پێدانى ئەو قیستە ئەوەیە فەرمانبەرەکە لە دەوام بەردەوام بێت و باشتریش وایە موچەکەى لەسەر بانکەکە پبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، وەرگرتنى قیستەکە مانگانە دەبێت بەڕێژەى 50% لەتێکڕاى موچەى فەرمانبەرەکە کە قیستەکان وەردەگرێت.

 

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو (20ی کانونی دووەمی 2021)، بانکی ڕافیدەی پێدانی هەموو جۆرەکانی قەرزی ڕاگەیاند و داوای لە سەرجەم لقەکان کرد مامەڵەکانی تایبەت بە قەرزکردن وەرگرن و ئاسانکاری بکەن.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی بانکەکە، ئەو قەرزە بۆ چالاککردنی کەرتی تایبەت و کاری وەبەرهێنانە لە عێراق، سودی قەرزەکەش بەرزکراوەتەوە بۆ 5%.