گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەهلی حەق کێیە؟

ڕێباز حەملان بە وتەیەکی شافیعی بەرگری لە بارزانی دەکات

2021.01.23 - 10:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێباز حەملان بە وتەیەکی شافیعی بەرگری لە بارزانی دەکات

ناس کورد-
لەدوای بڵاوکردنەوەى کورتە فیلمێکی ئێرانی لەبارەى ڕۆڵی قاسم سولەیمانی لە هاوکاریکردنی مەسعود بارزانی و هەرێمی کوردستان، ڕێباز حەملان بەرگریی لە بارزانی دەکات و دەڵێت، "نەیار و دوژمنانی کورد سەرۆک بارزانی بە ئامانجی خۆیان دەزانن بەڵام بارزانی ھیچ ڕەشەبایەک نایلەرزێنێ و بۆ ھیچ کام لە سەختییەکان خۆی نەچەماند و خۆی ناچەمێنێ".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کورتە فیلمەکە کە دوێنێ لە لایەن میدیاکانی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە ناوی "توکل"ـە، لە سەرەتای کورتە فیلمەکەدا ئەو کەسەی کە ڕۆڵی مەسعود بارزانی دەگێڕێت هەوڵ دەدات پەیوەندی بە وڵاتانەوە بکات بەڵام هیچ وڵاتێکی ئامادە نییە وەڵامی بداتەوە و هاوکاری بکات، لە فیلمەکەدا "بارزانی لەسەری ڕەشە و زۆر توڕەیە و دەترسێت داعش بێنە ناو هەولێر."

 

زیاتر بخوێنەوە: ئێران فیلمێک لەناو سەری ڕەش و لەسەر بارزانی و قاسم سولەیمانی بڵاودەکاتەوە  

زیاتر بخوێنەوە: پارتی وەڵامی فیلمەکەی ئێران لەبارەى بارزانی و قاسم سولەیمانی دەداتەوە

 

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ کاروباری ئابوری لە نوسینێکیدا لە پەیجی فەیبسوکی خۆی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (23ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاندووە، "لە ئیمام شافیعییان پرسی: چۆن بزانین ئەھلی حەق کێیە لەزەمەنی زیاد بوونی فیتنەدا، ئەویش فەرمووی: دوای تیری دوژمن بکەون ئەوە ئەتانبات بۆ لای ئەھلی حەق! چەندین ساڵە تیری دوژمن ڕووی لە سەرۆک بارزانییە بەتایبەت دوای ئەوەی بە درێژایی مێژووی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان ئەم سەرکردەیە توانی زۆربەی لایەنە سەرەکییەکانی ھەرێم کۆبکاتەوەو ھەروەھا توانی دەنگی زیاتر 92%ی میللەتەکەمان بەھەموو جیاوازی ئاین و رەنگ و ئایدۆلۆژیا بە دەست بھێنێت و بلێ "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەرامبەر بە ھەموو شۆڤێنییەکان."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە


ڕێباز حەملان دەشڵێت، بارزانی "بەرامبەر بە ھەموو نەیارە ناوخۆیی و ناوچەیی و دەرەکییەکان وەستایەوە و توانی شکۆی سەرکەوتن وەک تاجێک بخاتە سەر سەری خەبات و قوربانیدانی میللەتێکی چەوساوە کەناوی گەلی کوردە، توانی بەشێکی گەورەی ئاواتی خوێنی شەھیدانی کوردستان بەو سەروەرییە گەورەیە لەسەر لاپەرەکانی مێژوو بە خوێنی ئاڵیان بنەخشێنێ".


ئاماژەی بەوەشکردووە کە "بۆیە نەیار و دوژمنانی کورد لەم سەردەمەدا تەنھا سەرۆک بارزانی بە ئامانجی خۆیان دەزانن و تۆمەت و دژایەتی و تیرەکانیان ڕوو تێکردوە بەڵام بارزانی چیایەکە مێژوو سەلماندویەتی ھیچ رەشەبایەک نایلەرزێنێ و رووداوەکانی رابردوو شاھیدن کە بۆ ھیچ کام لە سەختییەکان خۆی نەچەماند و خۆی ناچەمێنێ."