گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری فەرمی لەسەر بۆردومانی موشەکیی فڕۆکەخانەی بەغدا

2021.01.23 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری فەرمی لەسەر بۆردومانی موشەکیی فڕۆکەخانەی بەغدا

ناس کورد-

تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی سەر بە سوپای عێراق ڕایگەیاند، لە درەنگانێکی شەوی ڕابردوودا، سێ موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (23ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "دوو لە موشەکەکان لە دەرەوەى فڕۆکەخانە کەوتوونەتەوە و سێیەمیان بەر ماڵی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی جیهاد کەوتووە و زیانێکی زۆری مادی لە خانووەکە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

تۆڕەکە دەشڵێت کە لە ماوەکانی دواتردا زانیاری و وردەکاری زیاتر دەخەنەڕوو.

 

بەپێی زانیاریی میدیای عێراقییەکان، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئەمریکا وەڵامی هێرشەکەی داوەتەوە.