گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

یەکەم جوڵەی وەزیری نوێی بەرگریی ئەمریکا پەیوەندی بە عێراقەوە هەبوو

2021.01.23 - 09:29
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم جوڵەی وەزیری نوێی بەرگریی ئەمریکا پەیوەندی بە عێراقەوە هەبوو

ناس کورد-

لە یەکەم ئەرک و پەیوەندیدا دوای دەستبەکاربوونی وەک وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن پەیوەندی بە یەنس ستۆڵتنبرگ، ئەمینداری گشتیی ناتۆ کرد و "گرنگترین بابەتەکانیان لەبارەى عێراق و ئەفغانستان تاوتوێ کرد."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (23ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "ئۆستن دوای گەیشتنی بە پنتاگۆن و لە یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنیدا بۆ سەرکردە بیانییەکان لەگەڵ یەنس قسەی کردووە و جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی و هاوپەیمانی هەردولا کردووەتەوە."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ڕاگەیەنراوەکەى پنتاگۆن دەشڵێت، "هەردوو سەرکردە گفتوگۆیان لەسەر گرنگی بەها هاوبەشەکان کردووەتەوە، هەروەها گفتوگۆی دۆخی ئێستا و پاراستنی پێگەی بەهێزی ناتۆ و بەردەوامی ئەرکەکانیان لە عێراق و ئەفغانستان کردووە."

 

باسی لەوەشکردووە کە "هەردوولا باسیان لە دانانی وەزیری نوێی ناتۆ کردووە و ڕێککەوتوون کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بە وردی گفتوگۆی بکەن."

 

پنتاگۆن دەشڵێت، "وەزیری بەرگریی خواستی خۆی بۆ پەرەپێدانی کار و پەیوەندی هاوبەشی لەگەڵ یەنس دەربڕیوە و بەڵێنیان داوە لە مانگەکانی داهاتوو زیاتر گفتوگۆ بکەن."

 

دوێنێ هەینی، 22ی کانونی دووەمی 2021، کۆنگرێس لۆید ئۆستن، کاندیدی بایدنی بۆ وەزیری بەرگریی ئەمریکا پەسەند کرد، ئەوەش یەکەم ئەمریکی بە ڕەچەڵەک ئەفریقییە کە باڵاترین پۆستی پنتاگۆن وەرگرێت و هاوڕێیەتی نزیکی لەگەڵ بایدن هەیە.  

 

شارەزایەکی ستراتیژی عێراقی لە عەممان باس لە هۆکاری دیاریکردنی ژەنەڕاڵ لۆید ئۆستن وەک وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەکات کە پشتی بە نوسینێکی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لەوبارەیەوە دەبەستێت.⁩   

 

باسل حسێن، شارەزای ستراتیژی عێراقی لە عەممان لە هەژماری خۆی لە تویتەر کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووەنوسیویەتی، بۆچی بایدن ژەنەڕاڵ ئۆستنی وەک وەزیری بەرگری ئەمریکا ⁩ دیاریکرد؟  

  

باسل حسێن خۆی وەڵام دەداتەوە و دەڵیت، "بایدن لە وتارەکەیدا لە (The Atlantic) نوسیویەتی، "ژەنەراڵ لۆید ئۆستنی لەبەرئەوە هەڵبژاردووە بۆ بوون بە وەزیری بەرگریی چونکە ئەو چاودێری کشانەوەی سوپای ئەمریکای کردووە لە عێراق لە ساڵی 2011دا".  

  

دەشڵێت، بایدن لە نوسینەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە "ئەو کارە زیاتر لە کارامەیی و سەربازێکی بە ئەزموونی پێویست بوو."  

  

دەشڵێت، "بابەتەکە پێویستی بە دیبلۆماسیەت و بنیادنانی پەیوەندی لەگەڵ هاوتا عێراقیەکانمان و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە هەبوو".  

  

لە یەکەم لێدوانیدا دوای دەستبەکاربوونی وەک وەزیری بەرگری، لۆید ئۆستن ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەم هەموو کەلوپەلێک بۆ سوپای ئەمریکا فەراهەم بکەم بۆ بەرپەچدانەوە و شکاندنی دوژمنانی وڵات."  

  

ئۆستن خزمەتی 40 ساڵی لە سوپای ئەمریکا هەیە، عێراقییەکان باش دەیناسن، ئەو فەرماندەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا بوو کە چوونە بەغدا لە ساڵی 2003دا، پاشان ساڵی 2005 ڕۆشت بۆ ئەفغانستان و لە ساڵی 2008دا فەرماندەیی هێزی فرە ڕەگەز لە عێراق پێ سپێردرا.  

  

لە ماوەی سەرۆکایەتی ئۆباما و لە ساڵی 2010دا، ئۆستن بووە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ساڵی 2013 ئۆستن بووە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا.