گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەپەلە شاند لە هەرێمەوە بێت’’

لیژنەی دارایی ’’گەورەترین کێشەی له بودجەدا’’ ئاشکرا کرد

2021.01.23 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی دارایی ’’گەورەترین کێشەی له بودجەدا’’ ئاشکرا کرد

ناس كورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ئاشکراى دەکات، گفتوگۆى لیژنەکان لەسەر بودجە لەتەواوبووندایە و  لە کۆتایى ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتاى هەفتەى داهاتوو دەخرێتە دەنگدانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی کوردی لیژنەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحی فەرمی کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (23ى کانونى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، لیژنەى دارایى لە گفتوگۆکانى لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامە  و بەرەو کۆتایى دەڕوات، پێدەچێت لەکۆتایى ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بخرێتە دەنگدانەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، گەورەترین کێشەى بودجەکە پشکى هەرێمە و لەگەڵ گەیشتنى شاندى هەرێمدا بۆ بەغدا ئەوەش یەکلایى دەکرێتەوە، بۆ ئەوەى بگەنە ڕێکەوتنێکى نیمچە کۆتایى لەسەرى.

 

کۆچەر دەشڵێت، لیژنەکەیان میواندارێتى چەند شاندێکیان لە پیشەسازکاران و ئابووریناسان کردووە و هەروەها ڕۆژى یەکشەممەش میواندارى لە پارێزگارى پارێزگاکان دەکات بۆ تاوتوێکردنى بودجەى گەشەپێدانى هەرێم و پارێزگاکان و گوێیان لێ دەگیردرێت."

 

کۆچەر ئەوەشى درکاندووە کە لیژنەکەیان کاری لەسەر چەند گۆڕانکاریەک کردووە لەوانە بودجەى کتوپڕ لە 500 ملیار دینارەوە کراوەتە 150 ملیار دینار و هەروەها بڕگەیەکیان لەبارەى لێبڕین لە موچەى فەرمانبەرانەوە زیاد کردووە و بژاردەى  باجدانی داهاتیش بە زۆرینەى دەنگ بە پشتبەستن بەیاساى ژمارە 113 پەسەند کراوە.

 

ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى باسى لەوەش کردووە، بەپێى بژاردەى حکومەت لێبڕین بڕى چوار تریلیۆن دینار بۆ حکومەت دەستەبەر دەکات و هەروەها بژاردەى باجیش دوو تریلیۆن و 600 ملیۆن دینارى بۆ دەستەبەر دەکات.

 

لەکۆتایى وتەکانیدا کۆچەر ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە کە لیژنەکەیان نرخى بەرمیلێک نەوتى لە 42 دۆلارەوە کردووە 45 دۆلار و بەوەش پێنج تریلیۆن دینار لە کورتهێنان بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە، بەڵام تەنها شتێک کە لەبودجەکەدا بە جێگیرى ماوەتەوە نرخى دۆلارە بەرامبەر بەدینار.