گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمپانیاکە دەریکردووە

چیرۆکی ’’سیخوڕی کچە جوانەکان’’.. کامێراکانیانی هاک کردووە و وێنەی بردوون

2021.01.22 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکی ’’سیخوڕی کچە جوانەکان’’.. کامێراکانیانی هاک کردووە و وێنەی بردوون

ناس کورد-

کارمەندێکی تەکنیکی لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئاسایشی ماڵان لە ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە کە کامێرای زیاتر لە 200 بەشداربووی هاک کردووە و جاسوسی بەسەر ژنانەوە کردووە بەبێ ئەوەى ئاگایان لێبێت.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تلیسفۆر ئافیلسی تەمەنی 35 ساڵ لە شاری دالاسی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکی بە گزیکردن تۆمەتبارکرا، هەروەها لە نیسانی ڕابردوودا لە کۆمپانیای "ADT" دەرکرا کە ئەو کاری تێدا کردووە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، تلیسفۆر توانیویەتی لە ماوەی چوار ساڵ و نیو، نۆ هەزار و 600 جار بچێتە ناو وێنە و ڤیدیۆی بەشداربووان و بەرکاهێنەرانی تایبەت.

 

تلیسفۆر دەکرێت بە پێنج ساڵ زیندانی سزا بدرێت، دوای ئەوەى داواکاری گشتیی ئەمریکی بە هاککردنی تایبەتمەندی بەشداربووان تۆمەتباری کردوو بەوەی گرتەی "هەستیاری" ژنانیشی گرتووە.

 

بەرپرسانی پۆلیس دەڵێن، تلیسفۆر چووەتە ناو هەژماری تایبەت سیستمی چاودێری ماڵان و ئیمەیلەکەی خۆی زیادکردووە، تاوەکو سەرجەم گرتەی ڕاستەوخۆی کامێراکانی چاودێری بە ئەویش بگات.

 

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، تلیسفۆر هەندێک جار داوای لە بریکارەکان کردووە بە شێوەیەکی کاتی زیادی بکەن بۆ ناو سیستمی چاودێری ماڵان بۆئەوەى پشکنینیان بۆ بکات، بەڵام دواتر دەرنەچووە و بە بەردەوامی چاودێری کردوون، بە تایبەت کچ و ژنە شۆخ و شەنگەکان.

 

بەپێی سکاڵاکە کە دژی تلیسفۆر بەرزکراوەتەوە، ناوبراو تەماشای ژنانی کردووە لەکاتێکدا ڕووت بوون، هەروەها گرتەی زۆر تایبەتی هاوسەرانی وەرگرتووە.

 

هاوکات ئەو کۆمپانیایەی کە تلیسفۆر کاری تێدا کردووە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، سیستمێکی ئاسایشی بەهێزتر جێبەجێ دەکەن بۆ ڕێگری لەو جۆرە ڕووداوانە، هەروەها ئامۆژگاری بەکارهێنەرانیش دەکات کە بە بەردەوامی پشکنین بۆ کامێرای چاودێرییەکانیان بکەن و زوو زوو پاسۆردەکانیان بگۆڕن.