گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی دەستپێكردنەوەی لێپرسینەوە لە ترەمپ ڕاگەیەنرا

2021.01.22 - 20:35
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی دەستپێكردنەوەی لێپرسینەوە لە ترەمپ ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە بە فەرمی دۆسیەی لێپێچینەوە لە ترەمپ ڕادەستی ئەنجومەنی پیران دەكات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پیلۆسی لە ڕاگەیەنراوێکدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (22 كانونی دووەمی 2021) دەڵێت، ڕۆژی دووشەممە (25 كانونی دووەمی 2021) مادەی پەیوەست بە لێپێچینەوە لە ترەمپ لەسەر هاندان بۆ یاخیبوون ڕادەستی ئەنجومەنی پیران دەكرێت.

 

پیلۆسی ئەوەشی وتووە، "ڕێز لە دەسەڵاتی دەستوریانەی ئەنجومەنی پیران دەگرین لە دادگاییكردنەكە و هاوسەنگی پرۆسەكەمان لا گرنگە، لەگەڵ ڕەچاوكردنی ئەوەی سەرۆكی پێشوو هەمان كاتی هەیە بۆ ئامادە بوون لەدادگاییەكە".

 

مادەی لێپێچینەوە لە ترەمپ یەك تۆمەت لەخۆدەگرێت "هاندان بۆ توندوتیژی"، ئەوەش پاش هەڵكوتانە سەر باڵەخانەی كۆنگرێس لە 6 كانونی دووەم هاوكات لەگەڵ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی. 

 

ئەگەر ترەمپ لەم دادگاییە ئیدانە بكرێت، جارێكیتر مافی خۆ هەڵبژاردنەوەی نابێت بۆ سەرۆكایەتی و مووچەی مانگانە و هەندێ ئیمتیازاتی هەمیشەیی سەرۆكایەتی لەدەست دەدات.