گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری پێشمەرگە لەسەر ’’دەرکردنی لە کۆبوونەوە’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.01.22 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پێشمەرگە لەسەر ’’دەرکردنی لە کۆبوونەوە’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

نوسینگەی وەزیری پێشمەرگە ڕەتی دەکاتەوە کە کۆبوونەوە وەزیری بەرگریی تورکیا و سەرۆکى هەرێمی کوردستان "کرابێتە دەرەوە" و دەڵێت، "هەواڵێکی چەواشەکارانەی بێبنەمایە و دوورە لە ڕاستییەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ "ناس کورد" نێردراوە (22ی کانونی دووەمی 2021) سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، "سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی بەڕێز "وەزیری پێشمەرگە" لەهەندێ میدیا و ماڵپەرە ئەلیکترۆنی و پەیجە ساختەکان بڵاوکراوەتەوە، هەواڵێکی چەواشەکارانەی بێ بنەمایەو، دوورە لەراستی."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 


داواش لە هەموو لایەک دەکات "خۆیان بەدوور بگرن لەهەواڵی ناڕاست و جەخت دەکەینەوە، ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر ئەو ماڵپەڕو میدیایانە دەگرینەبەر، کە هەواڵی ناڕاست لەسەر جەنابی وەزیری پێشمەرگە بڵاودەکەنەوە."

 

ئەمڕۆ ماڵپەڕێكی نزیك لە نوسینگەی یەكێك لە هاوسەرۆكانی یەكێتی بڵاویكردەوە كە شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان تەنها پێنج خولەكی یەكەم و بۆ وێنەگرتن رێگەی پێدراوە بەشداری كۆبوونەوەی سەرۆكی حكومەت و وەزیری بەرگری توركیا بكات و "دواتر لەكۆبوونەوەكە دەركراوە".

 

ماڵپەڕی پۆڵەتیك كە بە نزیكە لە نووسینگەی هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی ئەژماردەكرێت، ئەمڕۆ (22 كانونی دووەمی 2021) لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، باس لەوە دەكات شۆڕش ئیسماعیلی وه‌زیری پێشمه‌رگەی هەرێم،‌ پێشوازی لە خولوسى ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا كرد له‌ فرۆكه‌خانه‌، به‌ڵام نەیانهێشتووه‌ لە کۆبوونەوەكه‌ی مەسرور بارزانى بەشداریى بكات.

 

ماڵپەڕەكە ئەوەشی وتووە "وەزیری پێشمەرگە ته‌نها پێنج خوله‌كی یه‌كه‌م له‌وێ بووه‌ بۆ وینه‌گرتنه‌كه‌، دواتر داوای لێكراوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌ویش بێ هیچ موناقه‌شه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌كه‌ی جێهێشتووه".

 

بەقسەی ماڵپەڕەكە "شۆڕش ئیسماعیل هه‌رچه‌نده‌ وه‌زیری پپێشمه‌رگه‌یه،‌ به‌ڵام بۆ كاره‌ گرنكه‌ سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌ نهێنیيه‌كان ته‌نها مه‌سرور بارزانی و مه‌سعود بارزانی ئاگادارن و بڕیار ده‌ده‌ن، شۆڕش ئیسماعیليش ئاگاداریى هیچ نییه‌".

 

"ناس نیوز" بەرێگایەكی سەربەخۆ زانیارییەكەی بۆ پشتڕاست نەكراوەتەوە، ئەم هەواڵەش بەدوای ئەوەدا دێت ماوەیەك بەر لەئیستا لیوا ئەیوب لە هێزەكانی كۆسرەت رەسوڵی سەرۆكی ئەنجومەنی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، لە دیمانەیەكی ڤیدیۆییدا باسی لەوەكردبوو وەزیری پێشمەرگە كە سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە لە زۆنی سەوزیش دەسەڵاتی نییە.

 

سەرباری ئەوەی یەكێتی نیشتمانی بەتیمێك بەشدارە لەحكومەتی هەرێم بەڵام ناوبەناو بەهۆی ناكۆكی ئاراستە جیاجیاكانی ناو حزبەكە لەسەر شێوازی بەشداریكردنیان، هێرش و هەڵمەت لە میدیا و میدیا سێبەرەكان دژ بەكارەكتەرە حكومییەكان سەرهەڵدەدات كە دواترینیان ئەمەی وەزیری پێشمەرگەیە.

 

راوێژکارى راگەیاندنى مەسعود بارزانى رایگەیاند، توركيا بەنیازە بنكەى سەربازى لە قەزاى شەنگالى سەربە پارێزگاى نەينەوا دابمەزرێنێت.

 

كيفاح مەحمود لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى "سپۆتنيك"ى ڕوسى كە "ناس كورد" بەدواداچونی بۆ كردووە باس لەوە دەكات، وەزيرى بەرگرى توركيا لەكاتى سەردانەكەيدا بۆ عێراق لە وتەيەكدا جەختيلەوەكردەوە كە هاريكارى لەنێوان هەرێمى كوردستان و توركيا بوونى هەيە.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، هاريكارى نێوان بەغدا و هەرێمى كوردستان لە دۆسیەى پارتى كرێكارانى كوردستان جەختلەوە دەكاتەوە كە هەردولا جدين تايبەت بە ڕێكەوتنى شنگال، هەردولا هەوڵى ئەوە دەدەن پەكەكە ڕازى بكەن پرۆسەى سەربازى لەناو خاكى عێراقەوە دژى توركيا ئەنجام نەدەن و ئەو ناوچانە تێيدان چۆڵى بكەن.

 

رۆژنامەی ئەلعەرەب كە لەشاری لەندەن دەردەچێت لەراپۆرتێکدا (19ی کانوونی دووەمی 2021) کە"ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژە بەوە کراوە "تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی دۆسیەی ئاوەوە ئەجنداکانی خۆی بەسەر عێراقدا بسەپێنێت، کەدواتر دەبێتە دەرگایەک بۆ دەستێوەردانی سەربازیی و ئەمنی ڕاستەوخۆ لەناو خاکەکەیدا".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، مەرامەکانی تورکیا لەو بارەیەوە خۆی دەگرێتەوە لەدانانی بنکەی هەمیشەیی لە ناوچە سنورییەکانی لەناو خاکى عێراق کە بتوانێت لە ڕێگەیەوە شوێنپێیەک لەو وڵاتەدا بۆ خۆی زامن بکات لەپاڵ ئێراندا و ببێت بەلایەنێکی سەرەکی و بەربەرەکانی بکات لەسەر هەژموون لەعێراقدا کە ڕووبەرێکی فراوانە بۆ دەستێوەردانی دەرەکی .

 

بەگوێرەی سەرچاوە عێراقییەکان، هێڵی سنوریی ئەمنیی تورکیا بە قوڵایی خاکی عێراق وەک خۆی بمێنێتەوە، پێشبینی ئەوەش دەکەن تورکیا پاشەکشە لەو ناوچانە نەکات کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی " چڕنووگی پڵنگ " پێی گەیشتبوو، چونکە حکومەتەکەی ئەردۆغان پێشینەی لەو جۆرە هەیە لەسوریا و تەنانەت لەعێراقیشدا.