گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا سزاکانی هەڵدەگرێت؟

وەزیری نەوتی ئێران: سزاکان هەڵبگیرێن بازاڕ بۆ نەوت پەیدا دەکەینەوە

2021.01.22 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری نەوتی ئێران: سزاکان هەڵبگیرێن بازاڕ بۆ نەوت پەیدا دەکەینەوە

ناس کورد-

وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بازاڕ بۆ نەوت دەدۆزنەوە و "پارە دەگوازرێتەوە و دەگەڕێینەوە بۆ هەلومەرجەکانی پێشوو".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لە میانی بەشداریکردنی لە 25ەمین پێشانگای نەوت، غازی سروشتیی، پێترۆکیمیا و پاڵاوگە کە لە تارانی پایتەخت بەڕێوەچوو وتی، فرۆشی نەوتی وڵاتەکەی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە، ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن ئەوا دەتوانن لە ماوەیەکی کورتدا بازاڕی بۆ بدۆزنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

زەنگەنە جەختی کردەوە کە "سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر پیشەسازی نەوتی ئێران شکستیهێناوە" و ڕایگەیاند، ''هەناردەی نەوتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەرزبوونەوەیەکی زۆری بەخۆوەبینیوە و، پارەکەشی دەگات. هیچ نیگەرانییەکمان نییە لەبارەی دووبارە گەڕانەوەی ئەو بازاڕەی لەدەستچووە، ئەگەر سزاکان هەڵگیرێن دووبارە مشتەریەکان دێنەوە بۆلامان، چونکە فرۆشیاران هەمەجەشنەیی دەخوازن. ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن لە ماوەیەکی زۆر کورتدا بازاڕی بۆ دەدۆزینەوە، پارە دەگوازرێتەوە و دەگەڕێینەوە بۆ هەلومەرجەکانی پێشوو''.

 

ئەوەشی خستەڕوو کە لەگەڵ کەسدا دانووستانیان نەکردووە لەبارەی گۆڕینەوەی نەوت و، باسی لەوەیش کرد کە بەهۆی ئەوەی هێشتا سزاکان هەڵنەگیراون رێژەی فرۆشتنی نەوت ناخەنەڕوو.

 

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی هەڵگرتنی سزاکان لە سەردەمی بایدن و چارەنووسی هەناردەکردنی نەوت، زەنگەنە گوتی: ''من کاهین نیم، بەڵام بەرپرسانی سیاسییمان پەیامی زۆر گرنگیان دا''.