گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بارزانی پەیوەندی بە بەغدادییەوە کردووە؟

ئێران فیلمێک لەناو سەری ڕەش و لەسەر بارزانی و قاسم سولەیمانی بڵاودەکاتەوە

2021.01.22 - 17:01
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

ئێران کورتە فیلمێک بڵاودەکاتەوە لەسەر هاوکارییەکانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێرانی بۆ هەرێمی کوردستان نیشان دەدات لە سەروبەندی نزیکبوونەوەى داعش لە هەولێر لە ساڵی 2014دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کورتە فیلمەکە کە لە لایەن میدیاکانی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە ناوی "توکل"ـە، لە سەرەتای کورتە فیلمەکەدا ئەو کەسەی کە ڕۆڵی مەسعود بارزانی دەگێڕێت هەوڵ دەدات پەیوەندی بە وڵاتانەوە بکات بەڵام هیچ وڵاتێکی ئامادە نییە وەڵامی بداتەوە و هاوکاری بکات، لە فیلمەکەدا "بارزانی لەسەری ڕەشە و زۆر توڕەیە و دەترسێت داعش بێنە ناو هەولێر."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

هەر بەپێی فیلمەکە، "بارزانی دەیەوێت پەیوەندی بە ئێرانەوە بکات و داوای هاوکاری بکات، بەڵام یاریدەدەرەکەى پێی دەڵێت، قوربان ئەوان پێشتر هۆشدارییان داوە کە ڕێککەوتنی تۆ لەگەڵ ئەبوبەکر بەغدادی ئەنجامی نابێت، بەڵام ئێمە گوێمان پێ نەدان، ئێستا چۆن داوای هاوکارییان لێ بکەین؟!"

 

لە فیلمەکە بارزانی دەڵێت، "ئایا هیچ چارەیەکی تر هەیە جگە لەوان؟"، دواتر بارزانی پەیوەندی بە قاسم سولەیمانییەوە دەکات و ئەویش پێی دەڵێت زۆر باشە، بەیانی لای ئێوە دەبم، بەڵام بارزانی پێی دەڵێت کە درەنگە، قاسم سولەیمانیش دەڵێت ئەمشەو خۆتان بگرن، بەیانی دوای نوێژی بەیانی لای ئێوەم.

 

بەپێی فیلمەکە، قاسم سولەیمانی کاتێک دێتە ناو هەولێر، ئەبومەهدی موهەندیسیشی لەگەڵ دەبێت کە هەردووکیان ڕۆژی 3ی کانونی دووەمی 2020 لە بۆردومانێکی ئەمریکا و لە فڕۆکەخانەی سلێمانی کوژران.