گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دۆخەكە لە تەقينەوەدايە’’

زانايان بەپەلە دژى نەوە نوێیەكەى كۆرۆنا دەجوڵێن

2021.01.22 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
زانايان بەپەلە دژى نەوە نوێیەكەى كۆرۆنا دەجوڵێن

ناس کورد-

 

دڵخۆشى جيهان بەهۆى دروستکردنى ڤاکسینەکان زۆرى نەخاياند و چەند نەوەيەكى نوێى کۆرۆنا بارودۆخەكەى سەرەوژێر كردەوە، بەهۆى ئەوەشەوە زانايان لە هەوڵى چارەسەرى بەپەلەن بۆ ڕێگەگرتن لە پەلهاويشتنى زياترى ڤايرۆسەكە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕۆژنامەى "تەلەگراف"ى بەريتانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، زانايانى زانكۆى ئۆكسفۆرد لە ئێستا شەونخونى دەكەن بۆ پەرەپەێدانى كۆپيەكى نوێى ڤاكسينەكەيان تا دژى ڤايرۆسەكە گۆڕاوەكە كە لە بەريتانيا و ئەفريقا و بەڕازيل دەركەوتوون كاريگەرى هەبێت.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هەوڵى زانايان بەهۆى ئەوەوەيە ڤايرۆسە گۆڕاوەكان 50% بۆ 70% لە ڤايرۆسە بنەڕەتييەكە خێراتر دەگوازرێنەوە و ژمارەى توشبووان لەو وڵاتانەى تێيياندا بڵاوبووەتەوە زۆر زياديان كردووە.

 

لاى خۆشيەوە ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى بڵاويكردوەتەوە، نەوە نوێيە بەريتانيەكەى كۆرۆنا تائێستا لە 60 دەوڵەتى جيهان بڵاوبووەتەوە، هەروەها چاودێرى دوو جۆرە نوێیەكەى تر كە لە بەڕازيل و ئەفريقا بڵاوبونەتەوە دەكات.

 

بەپێى زانياريەكان، نەوە نوێكەى كۆرۆنا فشارێکى زۆرى خستووەتە سەر سيستمى تەندروستى لە هەندێك وڵات، لەوانەش ئەمريكا و بەريتانيا و بارودۆخەكە لە تەقينەوەدايە، تائێستا بە تەواوەتى ڕوون نييە كە ڤاكسينەكان كاريگەريان دژى ئەو نەوە نوێيانە هەيە ياخودنا، ئوەش سەرەڕاى ئەوەى كۆمپانياكانى دروستكەرى ڤاكسين جەختلەوەدەكەنەوە، ڤاكسينەكانيان چالاكن دژى نەوە نوێیەكانى كۆرۆنا.