گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چونەتە کوێ؟

ئیڤانکا و کۆشنەر واشنتن جێدەهێڵن

2021.01.22 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
ئیڤانکا و کۆشنەر واشنتن جێدەهێڵن

ناس کورد-

ئيڤانكا ترەمپ كچى سەرۆكى پێشوى ئەمريكا و جاريد كۆشنەرى هاوسەرى واشنتنیان بەجێهێشتووە و چونەتە ميامى و لەوێ نيشتەجێ بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى CNNى ئەمريكى بڵاويكردوەتەوە، بەپێى سەرچاوە ئاگادارەكان ئيڤانكا و هاوسەرەكەى ماڵەکەیان لە واشنتتن جێهێشتووە و چونەتە ویلايەتى ميامى  لە پرۆژەى "ئاڕ تى" شوقەيەكيان بەكرێ گرتووە، ئەو ناوچەيەش ناوچەيەكى گرانبەها و بەنرخە و بەسەر دەريادا دەڕوانێت.

 

بەپێى سەرچاوەكە، شوقەكەيان بۆ ماوەى ساڵێك بەكرێ گرتووە و مانگانەكەى 40 هەزار دۆلارە و نرخى هەر يەكەيەكى نيشتەجێبونيش لەو ناوچەيە لەنێوان 7 بۆ 15 مليۆن دۆلارە.

 

ئەمەش لەكاتێكدايە پێشتريش ئيڤانکا و هاوسەرەكەى لە ناوچەى "دورگەى خورى هندى" لە ميامى پارچەيەك زەويان بە نرخى 32 مليۆن دۆلار كڕيبوو.