گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ تاوتوێکردنی نێوەندگیرییەکی عێراق، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە عێراق

2019.05.25 - 18:48
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ تاوتوێکردنی نێوەندگیرییەکی عێراق، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە عێراق

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە بەغدا و بڕیارە لە ماوەی دووی رۆژی مانەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە. . ئاژانسی ئێرنای ئێرانی بڵاوی کردەوە "زەریف بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای سیاسی و سەربازی ئێران گەیشتە شاری بەغدا و لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن نزار خەیروڵڵا جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق پیشوازی لێکرا". . بەگوێرەی ئیرنا سەردانەکە دوو رۆژ دەخایەنیێت و هاوتا عێراقییەکەی دەبینێت و لەگەڵ هەرسێ‌ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبێتەوە. . ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای سەردانەکەی بۆ پاکستان دێت کە لەچەند رۆژی رابردوو ئەنجامیدا و تیایدا لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتە کۆبوەوە. .