گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەوێك دەدەین بەسەرتاندا

ئەردۆغان هەڕەشە لە شارێكی عێراق دەكاتەوە

2021.01.22 - 14:54
App store icon Play store icon Play store icon
ئەردۆغان هەڕەشە لە شارێكی عێراق دەكاتەوە

ناس كورد_

رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەكانی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە شاری شەنگال دژی پەكەكە جارێكیتر راگەیاندەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەردۆغان دوای بەجێهێنانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی کەرەم ئایدنلار لە ئیستانبوڵ، قسەی بۆ میدیاکاران کردووە و لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی شنگال، وتویەتى "هەمیشە گوتەیەکم هەیە، رەنگە شەوێک لە پڕدا بێین".

 

ئەمە یەکەمجار نییە ئەردۆغان هەڕەشەى لەو شێوەیە دەکات، بۆ هێرشکردنە سەر شنگال، پێشتر چەندینجار هەڕەشەى لەو شێوەیەى کردووە.

 

هەڕەشەکەى ئەمجارە دواى چەند رۆژێک دێت لەسەردانى وەزیرى بەرگرى تورکیا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان.

 

راوێژکارى راگەیاندنى مەسعود بارزانى رایگەیاند، توركيا بەنیازە بنكەى سەربازى لە قەزاى شەنگالى سەربە پارێزگاى نەينەوا دابمەزرێنێت.   

  

كيفاح مەحمود لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى "سپۆتنيك"ى ڕوسى كە "ناس كورد" بەدواداچونی بۆ كردووە باس لەوە دەكات، وەزيرى بەرگرى توركيا لەكاتى سەردانەكەيدا بۆ عێراق لە وتەيەكدا جەختيلەوەكردەوە كە هاريكارى لەنێوان هەرێمى كوردستان و توركيا بوونى هەيە.    

  

ڕونيشيكردوەتەوە، هاريكارى نێوان بەغدا و هەرێمى كوردستان لە دۆسیەى پارتى كرێكارانى كوردستان جەختلەوە دەكاتەوە كە هەردولا جدين تايبەت بە ڕێكەوتنى شنگال، هەردولا هەوڵى ئەوە دەدەن پەكەكە ڕازى بكەن پرۆسەى سەربازى لەناو خاكى عێراقەوە دژى توركيا ئەنجام نەدەن و ئەو ناوچانە تێيدان چۆڵى بكەن.