گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سەرپەرشتى بارودۆخى نوێ’’

كازمى: ئەوەى لەئاست بەرپرسیارێتیدا نەبێت پێویستە وازبهێنێت

2021.01.22 - 14:19
App store icon Play store icon Play store icon
كازمى: ئەوەى لەئاست بەرپرسیارێتیدا نەبێت پێویستە وازبهێنێت

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى رایگەیاند، تەقينەوەكانى بەغدا هانيدان پشت بە بارودۆخێكى نوێ ببەستن و ئەوەى لەئاستى بەرپرسیارێتیدا نەبێت پێویستە وازبهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا كازمى ئەمڕۆ هەینى سەرۆك وەزيرانى عێراق لە ميانەى كۆبونەوەى تايبەتى ئەنجومەنى وزارى بۆ ئاسايشى نيشتمانى وتى "ئاسايش تەنها وشەيەك نييە لە ڕاگەياندنەكان باسى بكەين بەڵكو بەرپرسارێتييە، ژيانى خەڵك و منداڵەكانمان موجامەلە نييە، ئەوەى لە ئاست بەپرسيارێتى پاراستنى هاووڵاتيان و ئاسايشياندا نەبێت پێويستە لە پێگەكەى لابچێت".

 

سەبارەت بە تەقينەوەكەى ڕۆژى پێنجشەممەى بەغدا کازمى باسى لەوەکرد، ئەوەى ڕويدا دزەكردنێك بوو كە ڕێگە بە دوبارەبونەوەى نادەن "بەڵێنى ئاراميمان بە گەلەكەمان داوە و ئەو دزەكردنە ئاماژەيە بۆ ئەوەى كە كێشەيەك هەيە و دەبێت بە پەلە چارەسەر بكرێت".

 

سەرۆك وەزيرانى عێراق ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، لەچەند مانگى ڕابردوو هێزە ئەمنيەكان هەوڵى زۆريان داوە و چەندين پرۆسەى پێشوەختە كراوەتە سەر گروپەكانى داعش و زۆرينەيان سەركەوتوو بوون، داعش ڕۆژانە هەوڵ دەدات بگاتە بەغدا بەڵام شكستى پێدەهێنرێت، بەڵام بە داخەوە ڕۆژى چوارشەممە توانى دزە بكات و خوێنى بێتاوان بڕێژێت، ڕێگە بە دوبارە بونەوەى ئەو دزەكردنە ئەمنييە نادەن.

 

كازمى هێماى بۆ ئەوەشكردووە، ئاڵنگارى لە دەزگا هەواڵگريەكاندا هەيە و پێويستە بە خێرايى چارەسەر بكرێن، "بەتايبەتى سەرپەرشتى ئەو بارودۆخە دەكەم و بارودۆخى نوێ بۆ كاركردنى دەسەپێنين و ڕێوشوێنى بەپەلە دەگرينەبەر".

 

سەبارەت بە گۆڕانكاريەكان ئاماژەى بەوەداوە، زنجيرەيەك گۆڕانكارى ئەمنى و سەربازيان كردووە و كاردەكەن بۆ دانانى پلانێكى ئەمنى گشتگير و چالاك بۆ بەرەنگاربونەوەى ئاڵنگاريەكانى داهاتوو، پۆستى ئەمنى بەرپرسيارێتييە و كاتێك دزەكردن ڕوودەدات سەركردە ئەمنيەكان بەرپرسيارێتيەكەى هەڵدەگرن، ئەوەش واتاى كەمكردنەوەى پێگەى سەركردە ئەمنيەكان نييە كە لە قۆناغەكانى ڕابردوو بەرپەرچى تيرۆريان داوەتەوە.

 

مستەفا كازمى جەختيلەوەشكردوەتەوە، ڕێگە نادەن دامەزراوە ئەمنيەكان بخرێنە كێشمەكێشەكانى نێوان لايەنە سياسيەكانەوە، "پێويستە وانە فێربين و بەشێوەيەكى پيشەيى باڵا لە بوارى ئەمنيدا مامەڵە بكەين، ئەركمان لەم قۆناغە مێژووييەى عێراق دروستكردنى سەركردەى بەتوانايە لەسەر ئاستى ئەمنى و سياسى و ئابوريدا".