ناس كورد_
بڕیارە دوو شاندی حكومی و سیاسی هەرێمی كوردستان هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بكەن لەبارەی بودجەی 2021، سەرچاوەكانی سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراقیش بەرنامەی كاری ئەو دوو شاندە لە پایتەخت ڕوون دەكەتەوە بۆ رۆژانی داهاتوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم، رایگەیاند، سبەی شەممە (23 كانونی دووەمی 2021) شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بودجەی 2021 و بەدوای ئەوەشدا شاندێكی سیاسی باڵا كە نوێنەرایەتی پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەكات بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
لەبارەی ئەم سەردانانەشەوە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن، لەزاری سەرچاوەكانی نزیك لە سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراق ئەمرۆ هەینی بڵاویكردەوە (22 كانونی دووەمی 2021)، دیداری شاندە كوردییەكان لەگەڵ لیستە سیاسییەكان و لیژنە پەرلەمانییەكانی عێراق دەبێت، چونكە ناكۆكی ئەوتۆ نییە لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند لەبارەی بودجە و پێشتر ڕێككەوتنی دوو قۆڵی كراوە لەبارەیەوە و ڕەوانەی پەرلەمان كراوە بۆ پەسەندكردن.
هەر لەمبارەیەوە خالید شوانی، وەزیری كاروباری حكومەتی فیدراڵی دەڵێت، "دیدارەكان لەگەڵ لیژنەی دارایی و لیژنە پەرلەمانییەكانیتری پەیوەست بەبودجەی 2021 دەبن لەگەڵ لیستە پەرلەمانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پاش كۆبوونەوە لەگەڵ كونسوڵ و دیپلۆماتكاران و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی (20 كانونی دووەمی 2021) له تویته‌ری خۆیه‌وه رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی، له زنجیره تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندووه، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆی ده‌چێتەوە به‌غدا، هاوكات پشتیوانی خۆیشی له هه‌وڵه‌كان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق كە بریارە لە 10 ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت.