گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

توركيا ’’بنكەى سەربازى لە شنگال’’ دروست دەكات

2021.01.22 - 12:06
App store icon Play store icon Play store icon
توركيا ’’بنكەى سەربازى لە شنگال’’ دروست دەكات

ناس کورد-

 

راوێژکارى راگەیاندنى مەسعود بارزانى رایگەیاند، توركيا بەنیازە بنكەى سەربازى لە قەزاى شەنگالى سەربە پارێزگاى نەينەوا بنياد بنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كيفاح مەحمود بە ئاژانسى "سپۆتنيك"ى ڕوسى وتووە، وەزيرى بەرگرى توركيا لەكاتى سەردانەكەيدا بۆ عێراق لە وتەيەكدا جەختيلەوەكردەوە كە هاريكارى لەنێوان هەرێمى كوردستان و توركيا بوونى هەيە.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، هاريكارى نێوان بەغدا و هەرێمى كوردستان لە دۆسیەى پارتى كرێكارانى كوردستان جەختلەوە دەكاتەوە كە هەردولا جدين تايبەت بە ڕێكەوتنى شنگال، هەردولا هەوڵى ئەوە دەدەن پەكەكە ڕازى بكەن پرۆسەى سەربازى لەناو خاكى عێراقەوە دژى توركيا ئەنجام نەدەن و ئەو ناوچانە تێيدان چۆڵى بكەن.

 

كيفاح مەحمود دەڵێت، ئەوەش ئەو بابەتەيە كە بەغدا و هەولێر و ئەنقەرە كارى لەسەر دەكەن و لە كۆبونەوەكانى ماوەى دواييدا باسى لێوەكراوە، بەپێى زانياريەكان لە لايەنى گرنگى نزيك لە توركياوە دەستكەوتووە، ئەنقەرە بنكەى سەربازى لە شنگال دروست دەكات وەك بنكەى سەربازى بەعشيقە لە نزيك شارى موسڵ.

 

بەپێی نەخشەیەکى سەربازى کە ساڵى رابردوو سەرۆكایەتی توركیا بڵاویکردەوە، ئەو وڵاتە 37 بنكەی سەربازی لە هەرێمی كوردستان هەیە.

  

نەخشەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە سوپای توركیا لە37 شوێندا لەناوچە سنورییەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستاندا بوونیان هەیە و تەنانەت لەهەندێ ناوچە سوپای توركیا بەقوڵایی 40 كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی عێراقەوە.  

  

هەر لەنەخشەكەدا دەردەكەوێت، بنكەی سەربازی نزیك هەولێری پایتەختی هەرێم و هەروەها بنكەی دیكەی ئەو سوپایە لەنزیك شاری دهۆك و بەعشیقە هەیە.  

  

بڵاوكردنەوەی سوپای توركیا لەهەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگدا بوو بەپاساوی ڕاوەدوونانی گەریلاکانى پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە).