ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بەداهاتى ئێستایەوە بیەوێت موچه 30 ڕۆژجارێك دابه‌ش بكات ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كه زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه لەو ڕێژەى لەمانگەکانى پێشوودا بڕدرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڵێن ئیسماعیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا (22ى کانوونى دووەمى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە وتى "ئه‌و داهاته‌ی كه‌ئێستا له‌به‌رده‌م حكومهتدایە به‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و لادانه‌وه بێگومان به‌شی ته‌واوی موچه‌ی ناكات، حكومه‌ت ناتوانێت 30 ڕۆژ جارێك به‌ته‌واوه‌تی دابینى بكات."
سەبارەت بەوەی ئەگەر بڕیاری دابەشکردنی موچە بەمانگانە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەوا ڕێژەی لێبڕین لە 21% زیاتر دەبێت، بەڵێن ئیسماعیل دەڵێت" ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر لێبڕینه‌كه به‌ڵێ بێگومان ده‌توانێت به‌ڵام ئایا ئه‌و لێبڕینه چه‌نده و چۆنه ئایا به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كه ناچێته سنورێك كه‌هه‌موومان بهحكومهتیشهوه په‌شیمان ببین له‌وه‌ی كه‌بڵێین به‌و جۆره مووچە دابه‌ش مه‌كه".
رونیشیکردەوە "ئێستا داهاتی مانگانه به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له‌وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستمان كه‌وتووه به‌و هه‌موو كێشه و گه‌نده‌ڵی و كه‌موكورتی و به‌هه‌ده‌ردانه‌ی كه‌هه‌یه كهكۆدهكرێتهوه، خۆی ده‌دات له‌نزیكه‌ی 400-450 ملیۆن دۆلاری مانگانه كه ئه‌مه زۆر زۆر كه‌مترە له‌و ڕێژه‌یەی كه‌پێویست ده‌كات بۆ موچه".
"واته ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌و داهاته‌وه مه‌به‌ستی بێت ئه‌و داهاته‌ی كه‌ئێستا له‌به‌رده‌ستیدایه، 30 ڕۆژجارێك دابه‌ش بكات بێگومان ڕێژه‌ی لێبڕینه‌كه زۆر زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه."
بەڵێن ئیسماعیل دەشڵێت "داهاتی ناوخۆ بێجگه له‌و قاچاخچێتی و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه له خاڵه‌سنورییه‌كان هه‌یه بێگومان ده‌ستی حیزبه‌كان تائێستا به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی له‌داهاتی ناوخۆ به‌رده‌وامه، له‌به‌رئه‌وه نا‌توانیین بڵێن به‌وردی ئه‌وه‌نده‌یه، ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه ده‌ڵێن به‌نزیكی 400-450 ملیۆن دۆلاره، له‌وانه‌یه مانگی داهاتوو به‌رزبێته‌وه بۆ 600 ملیۆن دۆلار یان له‌وانه‌یه كه‌م بكات بۆ 300 ملیۆن."
ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنج شەممە دارا رەشید وەزیرى پلاندانانى هەرێم جەختیکردبووەوە رێژەى تەمویلى موچە لەو بڕە کەمتر نابێت کە لەمانگەکانى پێشوودا حکومەت دابینیکردووە کە ٧٩% بوو، بەوپێیەش لیبڕین ٢١% بوو.