گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

کازمی چەندین بەرپرسی دوورخستەوە و دەڵێت: تۆڵەمان لەرزێنەر دەبێت

2021.01.21 - 23:43
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی چەندین بەرپرسی دوورخستەوە و دەڵێت: تۆڵەمان لەرزێنەر دەبێت

ناس کورد-

لە دوای پەلامارە تیرۆرستییەکەی بەغدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەندین بەرپرسی ئەمنیی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە  و ڕاشیگەیاند، تۆڵەیان توند و لەرزێنەر دەبێت و دەبینن چۆن بەرەنگاری تاریکی دەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق (پێنجشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2021) لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "گەلی ئێمە خۆڕاگریی خۆی سەلماندووە دژ بە تیرۆری داعشی تەكفیری، ئیرادەی ژیان لای كەسوكارمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە شوێنی تاوانەكەی باب الشرقي پەیامێكی پڕ لە جوامێری و تەحەدای بێوێنەبوو."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " تۆڵەمان بۆ ئەو خوێنە پاكانە توند و لەرزێنەر دەبێت و دەبینن چۆن بەرەنگاری تاریكی دەبینەوە."

 

 

هەر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی تویتەکەیدا، مستەفا کازمی، چەندین بەرپرسی ئەمنیی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە. 

 

بەگوێرەی بڕیارەکانی کازمی، هەریەک لە بریكاری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروباری هەواڵگری، فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەكانی بەغدا، بەرپرسی بەشی هەواڵگری و ئاسایش لە فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەكانی بەغدا و فەرماندەی گشتی پۆلیسی فیدڕاڵی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.

 

لە دوو تەقینەوەی خۆکوژیدا (پێنجشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2021) لەناوچەی باب الشرقی لە تەیەرانی بەغدای پایتەخت، زیاتر لە 30 کەس کوژران و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.