گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلاندانانى عێراق ژمارەى ئەو کەسانەى ئاشکراکرد کە دەتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن

2021.01.21 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
پلاندانانى عێراق ژمارەى ئەو کەسانەى ئاشکراکرد کە دەتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن

ناس کورد- 

وەزارەتى پلاندانانى عێراق ژمارەى ئەوانەى مافى دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنى داهاتودا ئاشکرا کرد و دەشڵێت، دانیشتوانى عێراق سەروو 40 ملیۆنە کەسە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولزەهرە هنداوى، وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێڕاق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا باسى لەوەکردوە، بەپێى ژمارەکانى ساڵى 2020، ژمارەى دانیشتوانى عێڕاق 40 ملیۆن و 150 هەزار کەسە، ئەوانەشى  18 ساڵ و بەرەو سەرەوەن 53%ى دانیشتوانن، واتا 21 ملیۆن و 272 هەزار کەس.

 

ڕونیشیکردوەتەوە، بەڵام لەساڵى 2021 لەدایکبوانى ساڵى 2003یش دەتوانن دەنگ بدەن و تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ کە ئەوانیش 900 هەزار کەس.

 

وتەبێژی وەزارەتى پلاندانانى عێڕاق جەختیلەوەشکردووەتەوە، بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى تەمەنیان دەبێتە 18 ساڵ و سەروتر دەگاتە 22 ملیۆن و 170 هەزار کەس کە 55.2%ى دانیشتوانى عێڕاق پێکدەهێنن.