گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خەرجکردنی پارە بۆ توێژێک

دارایی فەرمانی خەرجكردنی 4 ملیار و 675 ملیۆنی بۆ توێژێك لە مامۆستایان دەركرد

2021.01.21 - 21:42
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی فەرمانی خەرجكردنی 4 ملیار و 675 ملیۆنی بۆ توێژێك لە مامۆستایان دەركرد

ناس کورد-

لە نوسراوێکدا وەزارەتی دارایی هەرێم، رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی مووچەی سێ مانگی ساڵی ڕابردووی وانەبێژان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە بۆ وەزارەتی پەروەردەی ناردووە، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی ساڵی رابردووی وانەبێژان.

 

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروو بەکالۆریۆس، 300 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک وەردەگرن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم 250 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک وەردەگرن.