گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری لەسەر تەقینەوەکان هەیە

وەزارەتى ناوخۆ: زانیارى لەسەر هێرشە تیرۆرستیەکان هەیە بەڵام ئاشکرا ناکرێت

2021.01.21 - 21:19
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى ناوخۆ: زانیارى لەسەر هێرشە تیرۆرستیەکان هەیە بەڵام ئاشکرا ناکرێت

ناس کورد-

وەزارەتى ناوخۆى عێراق جەختلەوەدەکاتەوە، زانیارى لەسەر هێرشە تیرۆرستیەکەى ناو شارى بەغدا هەیە، بەڵام ئاشکرا نەکراوە بۆ ئەوەى بتوانرێت ئەنجامدەرانى دەستگیر بکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا خالید میحنا، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق (پێنجشەممە 2021/1/21) لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا وتى، زانیارى لەسەر هێرشە تیرۆرستیەکەى ناوچەى تەیەران هەیە، بەڵام ئاشکرا نەکراوە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ئاشکرانەکردنى بۆ ئەوەیە بتوانرێت ئەوانەى لەپشت تەقینەوەکانەوە بوون دەستگیر بکرێن، ڕێکخراوى داعش سەرەڕاى ئەوەى ڕاینەگەیاندووە بەڵام لە پشت تەقینەوەکانەوەیە.

 

میحنا جەختیلەوەشکردووەتەوە، "داعش دەیەوێت بەو کارەى بیسەلمێنێت کە هێشتا ماوە، هێزە ئەمنیەکان زانیارى زۆریان لەسەر شوێنى تیرۆرستان هەیە، زانیارى وردى هەواڵگرى بووەتە هۆى ئەوەى لە پرۆسە تایبەتەکاندا بگەینە ژمارەیەکى زۆر چەکدارى تیرۆرست، ئەویش لەڕێگەى دابەزینى ئاسمانى و هێرشە ئاسمانیەکان."

 

جەختیلەوەشکردەوە، هێرشە تیرۆرستیەکە کاریگەرى لەسەر جوڵەى هاووڵاتیان لەناو شارى بەغدا نابێت.