گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەمجار لە هەولێر

پڕۆژەی سیتی پاس لە هەرێم ’’جێبەجێدەکرێت’’

2021.01.21 - 19:54
App store icon Play store icon Play store icon
پڕۆژەی سیتی پاس لە هەرێم ’’جێبەجێدەکرێت’’

ناس کورد-

 

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم پلانى داناوە لەمساڵدا پڕۆژەى سیتى پاس بخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە و یەکەمجار لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەڵاح جەوهەر بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی ئاسمانی و زەمینی لە وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (21ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، پرۆژەی ستی پاس لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن پێشتر ئامادەکاری بۆ کراوە بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و هاتنی پەتای کۆرۆنا کارکردن لەسەر پرۆژەکە ڕاگیرا.

 

وتیشى "لە ئیستادا جارێکی دیکە لە هەوڵداین بۆ جێبەجێکردنی و یەکەم پارێزگاش کە پرۆژەکەی تێدا جێبەجێبکرێت لە پارێزگای هەولێرەو دواتر لە پارێزگاکانی دیکەش جێبەجێدەکرێت".

 

سەڵاح جەوهەر باسی لەوەکرد، مەبەست لە پرۆژەی سیتی پاس گواستنەوەی هاوڵاتیانە بەشێوەیەکی خێراتر لەوەی ئێستا هەیە، بەجۆرێک لە شەقامەکان هێڵێکی تایبەت بە پاسەکان دەکرێتەوەو لەوێوە پاسەکان سەرنشین دەگوازنەوەو پرۆژەکەش لەزۆربەی شەقام و کۆڵانەکان دادەنرێت.

 

دەشڵێت، پرۆژەکە پێویستە بدرێتە کۆمپانیایەک کە توانای جێبەجێکردنی هەبێت و بەباشی بیخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە.