گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەفر و سەرما نرخی نەوتى سپى بەرزدەکەنەوە

2021.01.21 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
بەفر و سەرما نرخی نەوتى سپى بەرزدەکەنەوە

ناس کورد-

 

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان نرخی نەوتى سپى لە هەرێمى کوردستان بەرزبووەتەوە و نزیکەی 15 هەزار دینار چووەتە سەر نرخى هەر بەرمیلێک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

میران سابر فرۆشیاری نەوتی سپى (21ی کانونی دووەمی 2021) بۆ "ناس کورد" وتی "نرخی نەوت لە مانگی 8 تاوەکو مانگی 12ی ساڵی 2020 لە نێوان 100 بۆ 105 هەزار بوو، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و لە مانگی 12ی هەمان ساڵ نرخەکەی بووە 110 هەزار دینار".

 

باسی لەوەشکرد، لە مانگی یەکى ئەمساڵدا نرخی نەوت گەیشتووەتە 115 هەزارو دابەشکردنی نەوتی ماڵان کاریگەری لەسەر بەرز نەبوونەوەی زیاترى نرخەکەی هەبووە.

 

بەوتەى ئەو فرۆشیارە، ئێستا کە ماوەی هەفتەیەکە دابەشکردنی نەوت ڕاگیراوە نرخى بەرمیلێک نەوت نزیکەی هەزارو 500 دینار زیادیکردووە.