گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نامەکەى ترەمپ بۆ بایدن ڕاستە؟

نامەکەى ترەمپ بۆ بایدن ڕاستە؟

2021.01.21 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
نامەکەى ترەمپ بۆ بایدن ڕاستە؟

ناس کورد- 

لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نامەیەکى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى پێشووى ئەمریکا بۆ جۆ بایدن، سەرۆکى ئێستا بڵاوکراوەتەوە، گوایە بۆى جێهێشتووە و تێیدا نوسراوە "جۆ، تۆ دەزانیت کە من براوە بووم"، بەڵام بەشێک لە بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گومانیان لە ڕاستى و دروستى نامەکە هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاتژمێر 8:00ی سەرلەبەیانى ڕۆژى چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى پێشوى ئەمریکا کۆشکى سپى بەرەو فلۆریدا جێهێشت و لەدواى خۆى نامەیەکى بۆ جۆ بایدن سەرۆکى ئێستا جێهێشت، کە ئەوەش لە کۆنەوە لەناو سەرۆکانى ئەمریکا باوە و نامە بۆ سەرۆکى دواى خۆیان جێدەهێڵن.

 

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە، گوایە هەمان ئەو نامەیە کە ترەمپ جێیهێشتووە و تێیدا نوسراوە "جۆ، تۆ دەزانیت کە من براوە بووم" کە مەبەستى براوەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتییە، کە تائێستا ڕەتیدەکاتەوە دۆڕابێت و پێى وایە ساختەکارى کراوە.

 

بەپێى بەدواداچونێک، نامەکە کە واژۆى ترەمپى پێوەیە ساختەیە و پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و بابەتێکى ترە، سڕدراوە و ناوەڕۆکەکەى گۆڕدراوە.

 

پێشتر ڕاوێژکارێکى ترەمپ ئاماژەى بەوەدابوو کە ناوبراو لە کۆشکى سپى نامەیەکى بۆ بایدن جێهێشتووە، بەڵام ناوەڕۆکەکەى ئاشکرا نەکردبوو.