گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

كازمی ئەو بەرپرسانەی گۆڕی كە لەناوچەی تەقینەوەكەی بەغدا بوون

2021.01.21 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
كازمی ئەو بەرپرسانەی گۆڕی كە لەناوچەی تەقینەوەكەی بەغدا بوون

ناس کورد-

 

مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانى عێراق فەرمانیکرد بە گۆڕینى ئەو بەرپرسانەی كە لەناوچەی تەقینەوەكەی بەغدا بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى فەرمى عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمى بڕیاریداوە گۆڕانکاریی لە دام و دەزگا ئەمنییەکاندا بکرێت، بەتایبەت ئەو بەرپرسانەی كە لەناوچەی تەقینەوەكەی بەغدا بوون.

 

نیوەڕۆى ئەمڕۆ دوو تەقینەوەى خۆکوژى لەگۆڕەپانى تەیەران لەبەغدا روویاندا و بەهۆیەوە 32 کەس کوژراون و 110 کەسی دیکە برینداربوون. 

 

دواى تەقینەوەکان مستەفا کازمی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی بەغدا ڕێکخست و دواتریش گەیشتە شوێنی تەقینەوەکە.   

  

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق (پێنجشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "مستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لە بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کردووە."  

  

هەر لەدوای کۆبوونەوەکە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان گەیشتە شوێنی تەقینەوەکان لە گۆڕەپانى تەیەرانى شارى بەغدا.