گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى یەکەم وڵات کە بایدن لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە ئاشکراکرا

2021.01.21 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکى یەکەم وڵات کە بایدن لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

وتەبێژی نوێی کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن رۆژی ھەینی لەگەڵ جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا کۆدەبێتەوە، لەیەکەم کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرکردە بیانییەکان لەدواى وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى ئەمریکا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەن ساکی لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکرد، بایدن ھەر لەگەڵ ھاتنە سەر دەسەڵاتی وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا ژمارەیەک بڕیارى بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ واژوو کردووە.

 

وتیشى گرنگترین ئەو بڕیارانە، ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری رێگریکردن لە گەشتى ھاوڵاتییانی چەند وڵاتێکی ئیسلامی بۆ ئەمریکا، بڕیاری گەڕانەوە بۆ ناو رێکخراوی تەندروستی جیھانی بووە.

 

وتەبێژەکەی کۆشکی سپی باسى لەوەشکرد، لە قۆناغی ئایندەدا ئەمریکا رۆڵێکی گرنگی لە سیاسەتی دەرەوەدا دەبێت دەگەڕێتەوە بۆ مەیدانە نێودەوڵەتییەکان.

 

لە بارەی بەدواداچوونەکانی سەرۆکی نوێی ئەمریکا بۆ ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، ساکى وتى "بایدن ھەموو بەیانییەک دوای لەخەو ھەستان و، ھەموو شەوێک پێش خەوتن چاودێری نوێترین ئامارەکانی کۆرۆنا دەکات".

 

چوار ساڵ لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ کاتێک وەک سەرۆکى ئەمریکا دەستبەکاربوو، یەکەم دیدارى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى سعودیە بوو، کە تێیدا چەند رێککەوتنێک واژۆکرا.