گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێکۆڵینەوە لە پڕۆژەکانى لامەرکەزى

حکومەتى هەرێم: جیاکردنەوەی بابەتی دارایی پارێزگایەک بۆ پرسی موچە زەحمەتە

2021.01.21 - 15:49
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم: جیاکردنەوەی بابەتی دارایی پارێزگایەک بۆ پرسی موچە زەحمەتە

ناس کورد-



سەرۆکی لیژنەی پرۆژەی لامەرکەزیەتی ئیداری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لەبارەى پرسی لامەرکەزى، بەڵام پێیانوایە جیاکردنەوەی بابەتی دارایی پارێزگایەک بەتایبەت بۆ موچە زەحمەتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پشتیوان سادق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە "لە کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان باسمان لەو پرسە لێوەکردووە، ئیشی لەسەر دەکەین ئومێد دەکەین ئاکام و ئەنجامی باشی هەبێت".

 

دەربارەی ئەوەی روئیای پارتی چییە بۆ پرسی لامەرکەزی ئیداری و دارایی، پشتیوان سادق وتى "ئێمە بەپێی کارنامەی حکومەت و هێڵە گشتییەکانی کارنامەی حکوومەت بڕوامان بە لامەرکەزی ئیداری هەیە لەسەدا سەد، بەڵام نەک لامەرکەزیەتی دارایی، بۆ بابەتی دارایی ئەوەی پێویست بێت خۆی لەگەڵ لامەرکەزی ئیداریدا هەیە".

 

رونیشیکردووەتەوە  "هەر لە دونیادا لامەرکەزییەتی دارایی نییە، لامەرکەزیەتی سیاسیی یان ئیداریی هەیە، بابەتەکە خۆی لەرووی یاسایی نییە".

 

پشتیوان سادق دەشڵێت "لە هەندێک بابەت بۆ نموونە فەرمانبەرێک لە وەزارەتێک دەچێتە وەزارەتێکی دیکە ئەمە هەر بۆخۆی پێکەوە بەسترانی دارایی هەیە ئەمە دەگوازرێتەوە ئۆتۆماتیکی، بۆیە هەندێک بابەتی ئیداری هەیە بۆخۆی پێکەوەبەسترانی دارایی هەیە بەڵام جیاکردنەوەی بابەتی دارایی پارێزگایەک لە پارێزگایەکی دیکە بەتایبەت بۆ بابەتی موچە ئەوە زەحمەتە".

 

دەربارەی پرۆژەکانی یەکێتی و گۆڕان بۆ لامەرکەزی کە لە ناوەرۆکدا باس لە جیاکردنەوەی داهات و خەرجی پارێزگاکان دەکات، پشتیوان سادق وتى"ئەوەی یاساکانی هەرێم رێگای پێبدات حکومەتی هەرێم ئامادەیە جێبەجێی بکات، حکومەتیش پرۆژەی خۆی دەبێت پرۆژەکەش هەڵهێنجاوی هەموو ئەو پرۆژانەیە کە هەیە بەتایبەت یاسای ژمارە سێی ساڵی ٢٠٠٩ کە جەخت لەسەر لامەرکەزیەتی ئیداری پارێزگاکان دەکاتەوە".