ناس کورد-
دواى زیادبوونى بڕى هەڵگرتنى نەوت لەگەنجینەکانى نەوتى ئەمەریکا ئەمڕۆ کتوپڕ نرخەکەى دابەزى، ئەوەش دواى ترس و دڵەڕاوکێ لەپەتاى کۆرۆنا و کەمبونەوەى خواست لەسەرى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەکاتى کردنەوەى نرخدا نەوتى تەکساس بەڕێژەى 0.4 % دابەزى و نرخەکەى گەیشتە 53.92 دۆلار، دواى ئەوەى لەماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینى.
هەروەها نرخى نەوتى خاوى برێنت بەڕێژەى 0.4 % دابەزى و نرخى بەرمیلێک نەوت گەیشتە 55.92 دۆلار.
بەپێى داتاکانى پەیمانگاى پەتڕۆڵى ئەمەریکاش، گەنجینەکانى نەوتى خاو لەویلایەتە یەکگرتووەکان بەڕێژەى 2 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل لەهەفتەى ڕابردوودا بەرزبووەتەوە و لە15ى ئەم مانگەوە هەڵگرتنەکەى زیاتر بووە ئەوە بەپێچەوانەى پێشبینیەکانەوە کە واى بۆ دەچوون هەڵگرتنى نەوتەکە لەگەنجێنەکاندا بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار بەرمیل دادەبەزێت.