گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ساڵانە 20 هەزار عومەرەکاری هەرێم سەردانی سعودیە دەکەن

لە رەمەزاندا 250 هەزار عێراقی عومرەیان ئەنجامداوە

2019.05.25 - 16:13
App store icon Play store icon Play store icon
لە رەمەزاندا 250 هەزار عێراقی عومرەیان ئەنجامداوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح بە پێی ئامارێكی وەزارتی حەج و عومرەی سعودیە زیاتر لە 250 هەزار هاوڵاتی عێراقی لە دووهەفتەی یەكەمی مانگی ڕەمەزاندا سەردانی ئەو وڵاتەیان كردوە، وەزارەتی كاروباری ئاینی هەرێمیش دەڵێت ساڵانە زیاتر لە 20 هەزار کەس عومرە ئەنجام دەدەن. . ئەمرۆ شەممە 25ی ئایاری 2019 وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی سعودیە  رایگەیاند :"لە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانەوە تا 18 مانگ، 269 هەزارو 554 هاوڵاتی عێراقی بە مەبەستی  ئەنجامدانی سونەتی عومرە سەردانی ئەو وڵاتەیان كردوە. . بە پێی ئامارەکە عێراق لە دوای وڵاتانی توركیا، مالیزیا و جەزائیرەودێت لە ژمارەی عومرەكارانی مانگی ڕەمەزاندا. . هاوکات نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی بە ناس كورد راگەیاند :" هێشتا ئامارێکی عومرەکارانی هەرێمیان بۆ مانگی رەمەزان لا نیە". . وتەبێژەكەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد ساڵانە زیاتر لە 20 هەزار عومرەکاری هەرێم سەردانی سعودیە دەکەن. .