ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە کراوە بەپێی پێشبینییەکە ڕۆژی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و باران و بەفربارین کۆتایی دێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم (پێنجشەممە، 21ی کانونی دووەمی 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، بۆ ئەمڕۆ ئەگەری باران و بەفربارین هەیە و بۆ ڕۆژی هەینی کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت.