گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهات زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە

مانگی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق کەمی کردووە

2019.05.25 - 16:01
App store icon Play store icon Play store icon
مانگی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق کەمی کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس -کورد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ ئاشکرد کرد کە بەراورد بە مانگی ئازار کەمی کردووە. . ئەمڕۆ شەممە 25ی ئایاری 2019 عاصم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی خاو 103 ملیۆن و988 هەزارو 607 بەرمیلی بووە  داهاتەکەشی حەوت ملیار و20ملیۆن و 667 هەزار دۆلار بووە. . بە پێی ئامارەکەی وەزارەتی نەوت ئاستی هەناردەکردنی بەراورد بە مانگی ئازار کەمی کردووە بە جۆرێک لە مانگی ئازاردا 104 ملیۆن و 686 هەزار و 797 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە كراوە. . لە بەیاننامەکەدا وتەبێژی وەزارەتی نەوت دەڵێت: لە کێڵگە نەوتیەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بڕی 100 ملیۆن و 635 هەزار و نۆ بەرمیل و لە کێڵگەکانی کەرکوکیش  دوو ملیۆن و 570 هەزار بەرمیل هەناردە کراوە. . هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتیش بە لە 67 دۆلار و 514 سەنت خەمڵێنراوە.