ناس کورد-
لیژنەى هەموار کردنەوەى دەستور لە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق کارەکانى تەواوکرد، ئەندامێکى لیژنەکەش دەڵێت، دەیانەوێت هەموارکردنە لە پەرلەمانەوە تێپەڕێت و لەگەڵ هەڵبژاردنەکەدا ئامادە بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە لێدوانێکيدا بۆ ڕۆژنامەى سەباح کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، موحسین سەعدون، ئەندامى لیژنەى هەموارکردنەوەى دەستورى (20ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاندووە، لیژنەکە بەسەرۆکایەتى دکتۆر عەلى شوکرى، گەورە ڕاوێژکارى سەرۆکایەتى کۆمار و ئەندامێتى 25 مامۆستا و پسپۆڕى یاسایى دەستورى کارەکانى تەواوکردووە و تەنها پێداچونەوەی ماوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وتیشى، لە گرنگترین ئەو مادانەى کە هەمواردەکرێتەوە مادەى تایبەت بەکەمکردنەوەى ژمارەى پەرلەمانتارانە لە 329 ئەندامەوە بۆ 180 ئەندام، سەربارى مادەى 76 کە بەشێوەى بنەڕەتى هەموارکراوەتەوە کە تایبەتە بەڕاسپاردنى کاندیدى گەورەترین فراکسیۆن بۆ پێکهێنانى کابینەى وەزیران.
ئەندامەکەى ئەو لیژنەى سەرۆکایەتى کۆمار ئەوەشى ئاشکرا کردووە، لیژنەکەیان بەباشى دەزانێت دەسەڵاتەکانى سەرۆک کۆمار زیاتر بکرێت وەکو لەوەى ئێستا هەیە کە زیاتر پڕۆتۆکۆڵییە، ئەوەش لەبرى ئەوەى بکرێتە سیستمى سەرۆکایەتى وەکو خۆپیشاندەرانى تشرین داوایان دەکرد.
سەعدون دەشڵێت، ئاستەنگەکانى گۆڕینى سیستم لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتى پێویستى بە هەموارکردنەوەى دەستورى هەیە، ئەو هەموارکردنانەش کە کردوویانە باشترینیانە لەوانەى کە پێشتر پێشکەش کراون.
باسى لەوەش کردووە، ئیرادەیەکى سیاسى هاوبەش هەیە بۆ تێپەڕاندنى ئەو هەموارە و دەنگدان لەسەرى لە پەرلەمانەوە بۆ ئەوەى لەگەڵ هەڵبژاردانەکانیشدا هەموارکردنەوەى دەستوریش ئامادە بکرێت.