گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

لە هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت و پلەی گەرما دەچێتە خوار سفر

2021.01.19 - 22:32
App store icon Play store icon Play store icon
لە هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت و پلەی گەرما دەچێتە خوار سفر

ناس کورد-

شارەزایەکى دیاری کەشناسى ڕایدەگەیەنێت، بەپێى پێشبینیەکان زستان لە عێڕاق سەختتر دەبێت و لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان پلەکانى گەرما دادەبەزن و ئەگەرى هەیە بەفربارینى چڕ لە چەند ناوچەیەک دەستپێبکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن ئەسەدى، شارەزاى کەشناسى دیارى عێراقى لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە "ناس کورد" بەدواداچونى بۆ کردوە (19ی کانونی دووەمی 2021) نوسیویەتى، نەخشەکانى کەشناسى ئاماژە بەوەدەکەن کە نزمە پاڵەپەستۆیەکى جەمسەرى لە ڕۆژى چوارشەممەدا ڕوو دەکاتە عێراق، ئەویش لەگەڵ باران و بەفرى زیاتر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

سەبارەت بە کەشوهەواى هەرێمى کوردستان ڕوونیکردوەتەوە کە "لە ناوچەکانى باکور (هەرێمی کوردستان) وەک هەولێر، سلێمانى، دهۆک و کەرکوک و تەنانە موسڵیش دەرفەتى بارانبارین مامناوەند دەبێت و لە هەندێک شوێن بەخوڕ."

 

باسى لەوەشکردوە، هەروەها ئەگەرى بەفربارینى چڕ لە چەند ناوچەیەک هەیە بەتایبەتى باکورى دهۆک و هەولێر و کەمتر لە سلێمانى، لەوانەیە ناوچە نزمەکانیش بگرێتەوە.



ئەسەدى جەختی لەوەشکردوەتەوە کە "پلەکانى گەرما ڕۆژى چوارشەممە دادەبەزن و دابەزینەکە ڕۆژى پێنجشەممە، هەینى و شەممە زیاتر دەبێت و لەناوچەکانى باکور و خۆرئاوا و هەندێک ناوچەى باشور چەند پلەیەک دەچنە خوار سفرى سەدییەوە."