گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سەربەرزی لە مووچە گرنگترە’’

سەرکردەیەکی پارتی لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا: تا پارتی مابێت ئەو کارە ناکەین

2021.01.19 - 21:59
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکی پارتی لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا: تا پارتی مابێت ئەو کارە ناکەین

ناس کورد-

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دەربارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند، ڕادەستکردنی نەوت و ڕادەستکردنی کوردستان دوو شتی جیاوازن و با هەموو کەس بزانێت، تا پارتی مابێت ئیرادەی خەڵک ڕادەستی بەغدا ناکەن، دەشڵیت، ڕاستە ژیان و مووچە گرنگ، بەڵام سەربەرزانە ژیان گرنگترە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس حەسۆ، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی (سێشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "به‌داخه‌وه‌ به‌شێك له‌ په‌ڕله‌مانتارانی كورد له‌ به‌غدا و له‌ هه‌رێم له‌م كاته‌دا كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر شێوازی ئیداره‌ی نەوت و بودجه‌ ڕێككه‌وتوون و پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ ڕه‌وانه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق كراوه‌، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی پشتگیری حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن، خه‌ریكی بیانوو و به‌یاننامه‌ ده‌ركردنن له‌ دژی ھەرێم و بێ هیچ هۆكارێك ده‌یانه‌وێت به‌ خه‌ڵك بڵێن ئه‌گه‌ر په‌ڕله‌مان ڕێگری كرد له‌م ڕێككه‌وتنه‌ هۆكاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ نه‌وت ڕاده‌ست ناكات."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمه‌ وه‌ك پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم به‌ ئاشكرا وتومانە‌ به‌م شێوه‌ی له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجە داهاتووه‌ ئاماده‌ین نه‌وت و داهات ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ین، به‌ڵام ڕادەستكردنی نه‌وت و ڕادەستکردنی كوردستان دوشتی جیاوازن."

 

سەرکردایەتییەکەی پارتی باسی لەوەشکردووە، "با هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ( نه‌یاران و دۆستانیش ) بزانن، تا پارتی مابێت و تا گه‌لی كوردستان ده‌نگ به‌ پارتی بدات ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان ڕادەست به‌ به‌غدا و هیچ كه‌سی تر ناكه‌ین."

 

جەختیشیکردووەتەوە، " لای ئێمه‌ ژیان و موچه‌ گرنگه‌، به‌ڵام سه‌ربه‌رزانه‌ ژیان له‌ هه‌موو شت گرنگتره‌، پارتی سه‌رشوڕ ناكات و ژیانێكی شایسته‌ش بۆ گه‌لی كوردستان دابین ده‌كات و ئەم گەلە ھەر بە سەربەرزی دەمێنێتەوە."