گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیمەنی ڕووداوێکی دزیکردن

ڤیدیۆ؛ پۆلیسی سلێمانی دیمەنی ڕووداوێکی دزیکردنی بڵاوکردەوە

2021.01.19 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ پۆلیسی سلێمانی دیمەنی ڕووداوێکی دزیکردنی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە چەند دەرمانخانەیەكیان بڕیوە و دیمەنی دزییەکیشیان بڵاوکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (سێشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆماركرد كە دەرمانخانەكانیان بڕدراوەو دزییان لێكراوە ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو ناسینەوەی تۆمەتباران توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە لەچەند دەرمانخانەیەك لەناو شاری سلێمانی دزییان كردووە ."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، "لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر ئەو كەلوپەلانەدا كە تۆمەتباران بەكاریان هێناوە لە كاتی بڕینی دەرمانخانەكاند."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.