گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر پەیامێکی نوێی لەبارەى دواخستنی هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە

2021.01.19 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر پەیامێکی نوێی لەبارەى دواخستنی هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، ڕێگە بە جارێکی تر دواخستنی هەڵبژاردنەکان نادەن و پێویستە هەمووان کار بکەن بۆ سەرخستنی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موقتەدا سەدر لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (19ی کانونی دووەمی 2021) جەخت دەکاتەوە کە "ڕێگە نادەین بە جارێکی تر دواخستنی هەڵبژاردنەکان و لەم ماوەیەشدا پێویستە هەمووان بە ڕۆحێکی نیشامانییەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی و تەواوکردنی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە."

 

ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق وادەیەکى نوێى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت دیارى کرد و بڕیاریدا لە 10ى تشرینى یەکەمى 2021، هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.   

  

لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقدا (19ى کانونى دووەمى 2021) بڕیاردرا هەڵبژاردنى پێشوەخت لە ڕۆژى (10ى تشرینى یەکەمى 2021) ئەنجام بدرێت.   

  

پێشتر کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق پێشنیازی دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختی کرد.      

  

لە نوسراوێکى فەرمى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقدا کە ئاراستەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق کراوە و وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە پێشنیارى دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختە کراوە بۆ 16ى تشرینى یەکەمى ئەمساڵ.      

me_ga.php?id=11860