ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگەیاند، ئەو کەسەی شەوی ڕابردوو تەقەی لەماڵی خەزوری کردبوو دەستگیرکراوە، دەشڵێت، لە ئۆتۆمبێلی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکەوە تەقەی کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر (سێشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی خاتووناوه‌ی شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ی له خه‌زووری كردبوو، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی 5ی حه‌سارۆكه و له‌كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی به‌كارهێناوه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر."