گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پەرلەمانتارێکی حیکمە: هەرێم 500 ملیار دینار زیاتری لە پشکی خۆی وەرگرتووە

2021.01.19 - 18:55
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی حیکمە: هەرێم 500 ملیار دینار زیاتری لە پشکی خۆی وەرگرتووە

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق دەڵێت، هەرێمى کوردستان بڕی 500 ملیار دینار بودجەى زیاترى بۆ دانراوە و سێ تایبەتمەندى زیاتریشی لە شایستە داراییەکانی خۆى هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالید جەشعەمى، ئەندامی فراکسیۆنی ڕەوتی حیکمە لە پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (19ى کانونى دووەمى 2020) باسى لەوەکردوە، هەرێمى کوردستان لە سێ ڕوەوە زیاتر لە دەستکەوتنى خۆى وەرگرتوە، ئەوانیش پشک و پلەى وەزیفى و ئازادى ئیدارەدان و داهاتن.

 

باسى لەوەشکردوە، هەرێمى کوردستان دەڵێت 800 هەزار فەرمانبەرى هەیە و داواى موچەکانیان دەکات، "بەڵام کاتێک وردبینى بۆ ژمارەکان دەکەین وا دەرناکەوێت، کاتێکیش بەغدا بەبڕى ئەو نەوتەى هەناردەى دەکات پشکى هەرێم دەبڕێت، توڕە دەبێت و بەغدا بە بڕینى قوتى هەزارەها فەرمانبەرى هەرێم تۆمەتبار دەکات."

 

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوەش کردووەکە " لە ڕاستیدا حکومەتى هەرێم گرنگى بەخۆى نەبێت بە کەسى ترى نادات، چونکە ئەگەر بیەوێت موچەى فەرمانبەرانى بدرێت ئەوا دەبوو پابەندبوایە بە ڕادەستکردنى ئەوەى لەسەریەتى بە بەغدا."

 

ئاشکراشی دەکات، لە پرۆژەیاساى بودجەدا پشکى هەرێم ترلیۆنێک و 500 ملیار دینارە، ئەوەش زیادەڕەوى تێدا کراوە چونکە پشکى خۆى تەنها یەک ترلیۆنە، تەنانەت لەسەر ئاستى باڵیۆزانى عێڕاقیش لە دەرەوە کورد لە پشکى خۆیان زیاتریان هەیە.