گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمەریکا دوو گفتی بە یەکێتی دا

ئەمریکا دوو گفتى بە هاوسەرۆکانى یەکێتی دا

2021.01.19 - 16:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا دوو گفتى بە هاوسەرۆکانى یەکێتی دا

ناس کورد-

هاوسەرۆکانی یەکێتی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا کۆبوونەوە و باسیان لە چەند پرسێکی جیاوازکرد و لە میانەی کۆبوونەوەکەدا ئەمریکا دوو گفتى بە هاوسەرۆکانى یەکێتیدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمرۆ (سێشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2021) هاوسەرۆکانی یەکێتی پێشوازیان لە ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی کردووە.

 

لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆکانی یەکێتی ئاماژەیان بەوەکردووە، "لە دیدارەکدا بیروڕامان و ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەبەر ڕۆشنایی پێشهات و ڕووداوەکانی ئێستا و پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵەکانیشمان دووپات کردەوە بە ئامانجی سازکردنی دیالۆگی جدی و لابردنی بەربەستەکان."

 

ئەوەش هاتووە، " جەختمانکردەوە لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتییان و پاراستنی ئارامی ناوچەکە. "

 

باسیان لەوەشکردووە، "تەئکیدمان لە جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزیی کردەوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکردنی لە حکومەت، هاوکات بە خاڵێکی گرنگمان لە قەڵەمدا بۆ بەهێزکردنی حکومەت و پاراستنی زیاتری قەوارەی هەرێمی کوردستان و زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و باشتر بەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم. ئامادەیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانمان دووپات کردەوە بۆ کاری هاوبەش و پێکەوەیی و پاراستنی یەکڕیزیی لە نێوان هێز و لایەنەکان."

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "داوامان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد کە ڕۆڵی خۆی ببینێت لە لێکنزیککردنەوەی بیروبۆچوونی لایەنەکان و یەکلاکردنەوەی کێشەکان لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و کۆتاییهێنان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور بە جۆرێک کە مافەکانی هاووڵاتییانی تێدا پارێزراو بێت و چیتر ڕێگە نەدرێت قوت و بژێوی ژیانی هاووڵاتییان تێکەڵ بە  کێشە و ململانێی سیاسییەکان بکرێت و ژیان و گوزەرانی خەڵک پارێزراو بێت. "

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "سوپاسی کونسوڵی گشتی ئەمریکامان کرد کە ئامادەیی وڵاتەکەی دووپات کردەوە بۆ بەردەوامی هەوڵەکان و یارمەتیدان و هاوکاریکردنی لایەنەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ. ڕاشیانگەیاند کە وڵاتەکەیان لە ڕووی پێداویستیی پزیشکی و کەرتی تایبەتەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکەن."