ناس کورد-
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دوو ماتۆڕسکیل نزیکەی 10 هەزار دۆلاریان لە کەسێک سەندووە و هەڵاتوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکە (19ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی بازنەیی مەلیک نزیک نەخۆشخانەی هەرێم دوو ماتۆڕسکیل بەچەکەوە دوای ئۆتۆمبێلێک کەوتوون و دوای ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکە بڕی 10 هەزار دۆلاریان لە شۆفێرەکەی سەندووە و دواتر هەڵاتوون.
وتیشی "لە ئیستادا هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوەو گەڕان بەدوای تۆمەتباران دەستیپێکردووە".
ناس کورد پەیوەندیکرد بە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى یەوە، بەڵام بێ ئاگایی خۆى لە رووداوەکە دەربڕى.
ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، له دوو چالاكیی جیادا پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووە كه له شاخی ئه‌زمەڕ و گۆیژه ڕێگرییان خەڵک کردووە و پارەیان لێوەرگرتوون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (دووشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " پاش سكاڵای هاووڵاتییه‌ك كه له‌شاخی ئه‌زمەڕ له‌لایه‌ن سێ تۆمه‌تباره‌وه ڕێگریی لێكراوه و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل و مۆڵه‌تی شۆفێری و بڕێك پاره‌ی لێسه‌ندراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه توانرا ده‌ستگیر بكرێن. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری (تویتا- ئه‌ڤه‌لۆن) كه به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه."
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌كی دیکە و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، دوو تۆمه‌تباری دیكه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیركران كه له‌شاخی گۆیژه ڕێگرییان له هاوڵاتییه‌ك كردبوو و بڕێك پاره‌یان لێسه‌ندبوو.
بەوتەى پۆلیس، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا له‌جۆری (نیسان- سه‌نی) و له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ژ، ف، ع) و (ف، ج، أ) و (ك، ك، أ) و (ك، س، م) و (م، ی، م) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 452 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.