گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران زیاتر پەرەدەسێنن

وەزیری دەرەوەی ئێران: رەوانەکردنی هێزی زیاتری ئەمریکا بۆ ناوچەکە یەکجار مەترسیدارە

2019.05.25 - 13:07
وەزیری دەرەوەی ئێران: رەوانەکردنی هێزی زیاتری ئەمریکا بۆ ناوچەکە یەکجار مەترسیدارە
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ئیدارەی ئەمریکا دوو بڕیاری دژ بە تاران دەرکردوە کە کاردانەوەی بەرپرسانی ئێرانی بەدوای خۆیدا هێناوە. بڕیارەکانی ترەمپ گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی بردوەتە ئاستێکی نوێوە، بەوەی رەزامەندی لە سەر رەوانە کردنی 1500 سەرباز بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست نیشاندا، لەگەڵ ئەوەشدا واژۆی لە سەر جێبەجێکردنی رێککەوتنامەیەکی 8 ملیار دۆلاری فرۆشتنی چەک بە سعودییە کرد. . لە بەرانبەر هەنگاوە نوێیەکانی ترەمپ کاردانەوەی بەرپرسانی ئێرانی لە ناو حکومەت و لە ناو سوپادا بە دوای خۆیدا هێناوە، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند رەوانەکردنی هێزی زیاتر ئەمریکا بۆ ناوچەکە یەکجار مەترسیدارە. . ئەمڕۆ (شەممە 25ی ئایار) جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وتی ئەو هەنگاوەی ئەمریکا زۆر مەترسیدارەو پێویستە لە لایەن کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتیەوە دژایەتی بکرێت. . جەواد زەریف رایگەیاندووە تۆمەتەکانی ئەمریکا دژ بە وڵاتەکەی بێ بنەمان ئەو هەنگاوەی تەنیا ئاستی گرژییەکان لە کەنداو بەرزتر دەکاتەوە. . دوێنێ (هەینی 24ی ئایار) پاتریک شاهان جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند ترەمپ رەزامەندی لە سەر رەوانەکردنی 1500 سەربازی دیکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست نیشانداوە. . هەفتەی رابردوو رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای کرد ئیدارەی ترەمپ بە نیازە ٥ بۆ ١٠ هەزار سەرباز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، هەرچەندە ترەمپ هەر زوو زانیارییەکانی رەت کردەوە. . جەواد زەریف پێش ئەوەی ئیسلام ئاباد بەرەو تاران جێبهێڵێت بە پەیامنێری ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندووە هەنگاوەکەی ئەمریکا وەک هەڕەشەیەکی "جددی" لە سەر وڵاتەکەی دەزانێت و دەبێتە هۆی تێکدانی ئارامی جیهان. . هاوکات بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسداران باس لەوە دەکات چەکی نوێو نهێنیان هەیە کە دەتوانێت کەشتیەکانی ئەمریکا ژێر ئاو بخات. مورتەزا قوربانی راوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە ئاژانسی میزان-ی نیمچە فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندووە " ئەمریکا هەر هەڵەیەک بکات بە دوو چەکی نوێی تەواو نهێنی کەشتیەکانی تێک دەشکێنین"، ئەو فەرماندەیەی سوپا رایگەیاندووە ئێرانی ئێستا زۆر لە ئێرانی پێشوو جیاوازە و توانا سەربازییەکانی زۆر پێشکەوتوون. .

هاوکات جۆن بۆڵتن راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا کە بە پلاندانەری فشارەکانی سەر ئێران دادەنرێت لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاندووە زانیاری وردی هەواڵگری پشتڕاستکراوەیان لە بەردەستە کە ئێران و هاوکارەکانی لە پشت هێرشە موشەکیەکەی ناوچەی سەوزی بەغدا، هێرشی سەر کەشتیە نەوت هەڵگرەکانی بەندەری فەجیرەی ئیمارات و هێرشی سەر پاڵاوگە نەوتیەکانی سعودییەوەیە.

. لە ماوەی رابردوودا ئەندامانی کۆنگرێس کێشەیان بۆ گرێبەستەکانی فرۆشتنی چەک بە سعودییە و ئیمارات و چەند وڵاتێکی تر دروست کرد، کە ئێستا ترەمپ بە بیانوی مەترسیەکانی ئێران بێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس بە نیازە تەواوی گرێبەستەکان بخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە. . لەگەڵ ئەمانەشدا بەرپرسانی ئیدارەی کۆشکی سپی بەردەوام رەتیان کردوەتەوە کۆکردنەوەی هێز لە ئاوەکانی کەنداو بۆ شەڕ دژ بە ئێران بێت بەڵکو تەنیا بۆ رێگری کردنە لە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی. . .